ئاماده بووانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست، خوشک و برایانی هێژا، به‌ڕێز دوکتۆر فه‌ردین ئه‌خلاقیان سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان، به‌ڕێزان ئه‌نجومه‌ن و ستافی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م زانکۆیه. سڵاوی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستانتان لێ بێت.
خۆشحاڵ و سهرفهرازین و شادوومانین که ئه‌مڕۆ لێره له گه‌ڵ ئێوه به‌شداری ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها سپاستان ده‌که‌ین که ئێمه‌تان بانگهێشت کرد بۆ شاری سنه، سنه ئه‌م شاره‌ی به درێژایی مێژوو، مه‌ڵبه‌ندی زانا و ئه‌دیب و شاعیری گه‌وره‌ی کورد بووه. ئه‌و شاره‌ی نه‌ک هه‌ر بۆ سنه‌ییه‌کان به‌ڵکوو، بۆ هه‌موو کورد و ته‌واوی گه‌لانی ئێران و ناوچه‌که، چراخان و سه‌رچاوه‌ی زانست و ڕۆشنگه‌ری بووه و ئه‌وه ئه‌مڕۆیش زانکۆی ئه‌م شاره هه‌موومانی له ماڵه گه‌وره‌که‌ی کۆکردوه‌ته‌وه.
دیاره ئه‌نجامدانی فستیڤاڵی له‌م شێوه‌یه، خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه به ئه‌ده‌ب و زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی و خزمه‌ته به ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌که به‌تایبه‌تیش که به‌شێکی تایبه‌ته به خاتوونی ڕێزدار داده مه‌عسووم و شاعیری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا هه‌ژار.
به‌ڕێزان، به‌ڕاستی کاتێک مرۆڤ گوزه‌رێک به نێو لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی پڕ له به‌رهه‌م و داهێنانی مامۆستا هه‌ژاردا ده‌کات، تووشی ڕامان و سه‌رسووڕمانێکی زۆر ده‌بێت. نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مامۆستای نه‌مر ئه‌و هه‌موو داهێنانه‌ی له سه‌رجه‌م بواره ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و ڕۆژنامه‌وانیدا کردوویه‌تی، به‌ڵکوو مرۆڤ کاتێک بیر له‌وه ده‌کاته‌وه پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌لا درووست ده‌بێت ئه‌رێ به‌ڕاستی مامۆستا هه‌ژار سه‌رقافڵه‌ی ڕۆشنگه‌ری و زانست و زمان، ئه‌و هه‌موو کاته‌ی له کوێ هێناوه؟.
ئه‌گه‌ر ساڵ و مانگ و هه‌فته و ڕۆژ و سه‌عاته‌کانی ته‌مه‌نی شاعیری گه‌وره‌مان کۆبکه‌ینه‌وه، له ئاستی به‌خشه‌نده‌یی و داهێنانه مه‌عریفی و ڕۆشنبیرییه‌کانی ژماره‌یان یه‌کجار که‌مه و بگره به هه‌موویان زه‌مه‌ن و ماوه‌یه‌کی یه‌کجار کورت پێک ده‌هێنن. کاتێک که شه‌ره‌فنامه‌ی کردوه‌ته کوردی، چ ڕه‌نجێکی فه‌رهادی دابێت بۆ نه‌خشاندنی وێنه‌ی شیرینی زمان له سه‌ر ڕوخساری بێستوونی داهێناندا. ده‌بێت چه‌ن ڕۆژ جه‌سته‌ی له ناو ڕۆژه سارد و سڕه‌کانی زستانی به‌سته‌ڵه‌کی کوردستان له سه‌رمان هه‌ڵ له‌رزی بێت و چه‌ن سه‌رما په‌نجه‌کانی له گۆ خستبێت؟. ده‌بێ چه‌ن شه‌وی گه‌رم و ساردی وه‌رزه‌کانی له ژێر ڕۆشنایی لاله و فانۆس و چراڕهشکهدا شه‌ونخوونی به دیار بڕگه و وشه و ڕسته‌دا، کردبێت؟. کاتێک قانوون ده‌ر تووببی ئیبن سینای کرده‌وه به فارسی، ده‌بێ چ توانا و وزه‌یه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری ڕژاندبێته ناو نووسین و لاپه‌ڕه‌کانی وه‌رگێڕان؟.
ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌گه‌ر هه‌ژاری مه‌زن له مێژووی خۆیدا، ته‌نها ئه‌و کاره مه‌زنه‌ی بکردبایه به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه ماندوونه‌ناسه له سه‌ر ئاستی داهێناندا پله‌یه‌کی گه‌وره‌ی بدرێتێ؟. ئایا ئه‌گه‌ر شاعیری گه‌وره‌مان به‌س شه‌ره‌فنامه‌ی بکردایه به کوردی به‌س نه‌بوو که وا ئێمه‌ی خوێنه‌ران و عاشقانی زمان و فه‌رهه‌نگی شیرینی کوردی، ئه‌وه وه‌کوو گه‌وره‌ترین وه‌رگێڕی کورد بناسێنن؟.
دیاره هه‌موو ئه‌وانه‌ش وامان لێ ده‌کات و ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که به‌ڕاستی مامۆستا هه‌ژار، داهێنه‌رێکی گه‌وره بوو چونکا، هه‌موو ئه‌و کتێبه دانسقه و به‌نرخانه‌ی که ئه‌و خستیه نێو کتێبخانه‌ی کوردی، هه‌موو ئه‌و شاکاره مه‌زن و پڕ له مانایانه‌ی ئه‌و له بواری وه‌رگێڕان و ئه‌ده‌ب و زمان و لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا کردی، به‌ڕاستی جێگای ته‌قدیر و ستایش و پێزانینه چونکا، مامۆستای مه‌زن، مامۆستا هه‌ژار به‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی که له بواره جۆر به جۆره‌کاندا پێشکه‌شی میلله‌ته‌که‌ی کرد و تا هه‌تایه ئێمه‌ی قه‌رزدار کرد و قهرزدانهوهش له‌و ڕووه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه.
به‌ڕێزان، دیاره مامۆستا هه‌ژار جگه له‌وه‌ی شاعیر و زمان‌زان و ڕۆشنبیرێکی به‌رفراوان بوو، جگه له‌وه‌ی که یه‌کێک بووه له پێشه‌نگه هه‌ره دیاره‌کانی شاعیرانی کورد و وه‌رگێڕێکی زانا و به سه‌لیقه بوو، له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌مخۆر و دڵسۆزی مرۆڤایه‌تی بوو و به گشتی چونکا کاره مه‌عریفی و زانستی و زمانه‌وانییه‌کانی ئه‌و به ته‌نیا له چوارچێوه‌ی که‌لتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌یدا نه‌بوو، به‌ڵکوو چووبووه ڕووبه‌رێکی فراوانتر له‌وه‌وه. ئه‌و شاعیره مه‌زنه وه‌کوو چۆن نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی خۆش ده‌ویست، ئاوا نه‌ته‌وه‌کانی تریشی خۆش، ده‌ویست.
وه‌رگێڕانی قانوون ده‌ر تووببی ئیبن سینا بۆ سه‌ر زمانی فارسی ئه‌و ڕاستییه‌مان پێ ده‌ڵێ که هه‌ژاری زانا، فارس و عه‌ره‌ب و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی تریشی خۆش ویستووه و بۆیه ویستوویه‌تی به وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵێک ڕایه‌ڵه‌ی زانستی و مه‌عریفی پته‌و له نێوان عه‌ره‌ب و فارس‌دا درووس بکات به‌مه‌ش، هه‌ژار سه‌لماندی موڵکی گه‌وره‌ی هه‌موو گه‌لانی ئێرانه.
بۆیه جارێکی تر به ناوی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پڕ به دڵ سوپاسی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌نجومه‌نی زانکۆی کوردستان ده‌که‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و مه‌راسیمه ڕێزلێنانە له خاتوونی به‌ڕێز داده مه‌عسوومی هاوسه‌ری مامۆستا هه‌ژاری مه‌زن .
نابێت له بیرمان بچێت به‌ڕێزان ، وته‌یه‌ک هه‌یه که ده‌ڵێت: له پشت هه‌موو پیاوێکی مه‌زن ئافره‌تێکی مه‌زن هه‌یه. دیاره له پشت هه‌ژاری مه‌زنیش مه‌عسوومه‌ی مه‌زن هه‌بووه و به‌شێک له‌و هه‌وڵوێسته جوانه‌یشی له‌و هه‌ڵوێسته‌دا خۆی به‌رجه‌سته ده‌کا که لێره‌دا، به‌رانبه‌ر به زانکۆی کوردستان کردوویه‌تی.
ئێمه ئه‌و کاره و مه‌راسمه شکۆداره‌تان به‌رز ده‌نرخێنین و به ئه‌مه‌گ دۆستی و وه‌فادارییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌زانین نه‌ک هه‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه و ئه‌ده‌ب دۆست و نیشتمانپه‌روه‌ره، به‌ڵکوو به‌وه‌ش ده‌زانین که ئه‌مه‌ش وه‌فاداری و پێزانینه به‌رانبه‌ر ئه‌ده‌ب و زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی و سه‌رجه‌م کولتووری گه‌لانی ئێران و ناوچه‌که.
به هیواین له ئاینده‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له ڕووی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و زانست و سه‌رجه‌م بواره‌کانی تر، بچێته ئاستێکی باڵاتر به ئامانجی خزمه‌ت کردنی هه‌ر دوو میلله‌ت.
هه‌ر ئاوه‌دان بێ زانکۆی کوردستان، ماڵه هه‌میشه گه‌رم و گوڕ و ئاوه‌دانه‌که‌ی سنه و ئێران و سه‌رجه‌م زانکۆکانی کوردستان