سێمیناری نێوەنەتەوەیی "ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی": مێژوو، تیۆری و پراگتیک، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکاران و هۆگرانی ئەو بوارە بەڕێوەچوو.
ئەم سێمینارە ڕۆژی سێشەمە، ١٠ ی گوڵانی ٩٨ بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر ئۆڵڕیش مارتسۆلۆف، مامۆستای زانکۆی گوتینگنی ئەڵمانیا و بەرپرسی زانستنامەی جیهانیی چیرۆکە فۆلکلۆریکەکان، دوکتۆر بێهرووز چەمەنئارا سەرپەرشتی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان، دوکتۆر نەجمەدین جەباری پڕۆفیسۆری یاریدەدەری زمان و وێژەی فارسیی زانکۆی کوردستان و هێرش شیرزاد، توێژەری توێژینگەی کوردستانناسی لە دوو بەشی سەر لە بەیانی و دوا نیوەڕۆدا و لە چواربەشی جیاواز لەگەڵ پەنێلی زانستی و وەڵام و پرسیاردا لە تەلاری خەیامی کۆلێژی زمان و وێژە بەڕێوەچوو.
بەشی یەکەمی ئەم سێمینارە لە دوو بەشی سەر لە بەیانیدا بە وتاربێژیی پڕۆفیسۆر ئۆڵڕیش مارتسۆلۆف دەستی پێکرد. پڕۆفیسۆر لە سەرەتای وتارەکەیاندا سەرنجی خستە سەر ئەو توێژینەوانەی کە لەسەر بالوولی زانا و ئەو گەشتانەی کە بۆ لێکۆڵینەوانەی کە لە ئێراندا و لەم بارەوە کردوویەتی و سەردانەکانی بۆ مزگەوتی بالوول و قەزوێن و باسکردنی زیاتر لەسەر لێکۆڵینەوە مەیانییەکانیان لە ناو خەڵک و لەسەر ئەم چیرۆکە.
لە بەشی دواتر پڕۆفیسۆر ئۆڵڕیش مارتسۆلۆف هەندێ ڕاڤەیان بوو لەسەر پڕۆژەی کۆکردنەوەی چیرۆکەکان و ئەدەبیاتی فۆلکلۆری ئەڵمانیا و چۆنیەتی بە ئەنجام گەیاندنیان و باسکردنی ئەو جیاوازییانەی کە لە چیرۆکە فەڕەنساییەکان و هتددا هەیە، هەروەها بە ناساندنی پێگەی چیرۆکە ئێرانییەکان و چیرۆکە کوردییەکانی و گرینگایەتیی نێوان کۆمەڵانی ڕۆژئاوایی، درێژەی بە باسەکەدا.
پڕۆفیسۆر مارتسۆلۆف لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا بە هێنانینەوەیەکی جیاواز لە گێڕانەوە جیاوازەکانی چیرۆکێکی هاوبەش؛ بە هێنانینەوەی نموونەیەک لە چیرۆکی " شەنگول مەنگوول " لە نێوان نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا ئاماژەیان کرد.
