دانیشتنی زانستیی ئاو و پرسی گەشەسەندن لە پارێزگای کوردستان، لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان و لە ڕێکەوتی ١٣/٩/١٣٩٨ لە هۆڵی مەستوورەی ئەردەڵانی ئەم زانکۆیە، بە ئامادەبوونی دوکتۆر ئەنوەر موحەمەدی سەرۆکی کارگرووپی خوێندنەوەکانی گەشەسەندنی سەقامگیر و ژینگەی توێژینگەی کوردستان‌ناسی، ئەندازیار تۆفیق گوڵ‌موحەمەدی بەڕێوەبەری تەکنیکی فەرمانگەی ئاوی ناوچەیی کوردستان، دوکتۆر ڕەشید ئەحمەدڕەش توێژەری توێژینگە و هەروەها دوکتۆر هادی سانی‌خانی ئەندامی لێژنەی زانستیی بەشی زانست و ئەندازیاریی ئاوی زانکۆی کوردستان و هەروەها مامۆستایان، بەڕێوەبەرانی پارێزگای کوردستان، خوێندکاران و هۆگرانی ژینگە و گەشەسەندن بەڕێوەچوو. لەم دانیشتنەدا کە بە هاوکاری و لە لایەن کارگرووپی زانستیی خوێندنەوەکانی گەشەسەندنی سەقامگیر و ژینگەی توێژینگەی کوردستان‌ناسی و لە داوی کۆمەڵە دانیشتنی زانستی لەمەڕ ژینگە و بابەتەکانی تایبەت بەو پرسە بەڕێوەچوو. مامۆستایانی بەشەکانی بەڕێوەبەری و هەروەها ئاکادێمیکی پەیوەندیدار بە پرسی ئاو، لە چوارچێوەی پەنێلێکی زانستیدا، بە بەڕێوەبەری دوکتۆر ئەنوەر موحەمەدی، بۆچوونی خۆیانیان دەربڕی و بابەتەکانی تایبەت و پەیوەندیدار لەگەڵ ژینگە و ئاو لە پارێزگای کوردستانیان لە ڕوانگە جیاوازەکانەوە لێکدایەوە و باسیان لەسەر کرا. 
ئەگەر لە بەشی گەڵاڵە و بەرنامەڕێژی ئاو بەرنامەیەکی دروست و تۆکمە دانەڕێژرێت، پارێزگای کوردستان دەگاتە ئاستی گەیشتن بە قەیرانی ئاو
لە سەرەتای کۆڕەکەدا ئەندازیار تۆفیق گوڵ‌موحەمەدی بەرپرسی دەفتەری فەرمانگەی ئاوی ناوچەیی کوردستان، بە جەخت کردنەوەی لەسەر ئەو خاڵەی کە بابەتی ئاو لە ئیمڕۆدا لە ئێران و لە تەواوی دونیادا، بووەتە تەنگەژەیەکی بنەڕەتی و جەختی خستە سەر هەژماری ڕێژەی بارین لە ئێراندا و ئەوەی هێنایە ئاراوە کە بە لە بەرچاوبوونی کەم‌بوونەوەی بارین، زۆربوونی هەڵماندنی ئاو و هەروەها زۆربوونی ڕێژەی دانیشتوان، ئاو وەکوو تەنگەژەیەکی سەرەکی لە وڵاتدا و سەرانەی ئاوی بەرهەمهێنەر لە ئێراندا بە زۆری هاتووەتە خوارەوە. گوڵ-موحەمەدی وتی کە بە پێی پێوەری گەشەسەندنی سەقامگیر لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سنووری سەقامگیری ئاو لە هەر وڵاتێکدا بە پێی سەرانەی ئاوی بەرهەمهێنەر تاریف دەکریەت و گەیشتن بە سنووری ١٧٠٠میتری دووجای سەرانەی ئاوی بەرهەمهێنەر، نیشانەی گەیشتنە بە سنووری ئاوی ناسەقامگیر. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێران لە ساڵی ١٣٣٥ لە ٦٨٠٠ میتر دووجای سەرانەی ئاوی بەرهەمهێنەر لە ساڵی ١٣٨٥ گەیشتووەتە ١٧٠٠ میتر دووجا. 
بەڕێوەبەری تەکنیکی فەرمانگەی ئاوی ناوچەیی کوردستان بە ئاماژە بەم خاڵەی کە پارێزگای کوردستان لە هەندێ بابەتدا وەکوو ڕێژەی بارین، بارودۆخێکی باشتری بە نیسبەت ناوچەکانی دیکەی وڵات هەیە، بەڵام لە ئاستی گشتیدا بارودۆخێکی هاوچەشنی هەیە. نێوەنجی سەرانەی ئاوی بەرهەمهێنەر لە پارێزگای کوردستان لە دەورە جیاوازەکاندا زیاتر لە ٣٥٠٠ میتری دووجا بووە کە ئەمە نیشانەیەکە بۆ باشتربوونی بارودۆخەکە بە نیسبەت ناوچەکانی دیکەی وڵات. لە ئێستادا سەرانەی ئاوی بەرهەمهێنانەوە لە وڵاتدا نزیک بە ١٢٠٠ میتر دووجایە، کە سەرانەی ئاوی بەرهەمهێنانەوەی پارێزگای کوردستان لە ڕادەی ٢٨٦٥ میتری دووجا بەراوەردی بۆ کراوە. گوڵ‌موحەمەدی وتی جەختیان کردووە کە ئەگەر لە بەشی سیستەمی سەرمایەدانان و بەرنامە‌ڕێژی ئاوی، بەرنامە‌گەلێ بە دروستی ئامادە نەکرێن، پارێزگای کوردستان دەهاتە ئاستی سنووری قەیرانی ئاو. ئەندازیار گوڵ‌موحەمەدی گرنگترین تەنگەژەی سەرەڕێی سیستەمی سەرمایەدانان لە بەشی ئاو لە پارێزگای کوردستان‌دا بارودۆخی سروشتی و تووپۆلۆژیکی پارێزگا؛ شوێنەوارناسیی ناهاوسەنگ، جیاوازی لە سەرچاوە ئاوییەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای پارێزگا؛ سەرهەڵدانی پرسی گواستنەوەی بەستێنەکانی ئاو، دابەزینی ئاستی ئاوە ژێر زەوییەکان لە دەشتەکانی پارێزگا و سنوورە درێژەکان لەگەڵ پارێزگا هاوتەنیشتەکان و وڵاتی عێراقی ناو برد و بەسەر ئەم خاڵەوە جەجتی کردەوە کە دانانی سیاتەتێکی دروست بە پێی بەرنامەیەکی دیاریکراو لەم بەشانەدا دەبێتە هۆی کەم‌بوونەوەی پاشماوەکانی ئەم تەنگەژانە. 
زانکۆ و ناوەندە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت مۆدێلێکی زانستی بۆ بەڕێوەبەردنی سەرچاوەکانی ئاو دابنێن
لە درێژەدا دوکتۆر هادی‌ سانی‌خانی مامۆستای بەشی زانست و ئەندازیاریی ئاو و زێ و پەنگاوەکان، دابین-کردنی ئاوی خاوێن(بە تایبەت لە شاری سنە) بەکارهێنانی زۆری ئاو لە بەشی جووتیاریدا، وەکوو گرنگترین قەیرانەکانی بەشی ئاو لە پارێزگای کوردستانی ناوبرد. دوکتۆر سانی‌خانی لە درێژەدا وتی کە پارێزگای کوردستان لە ڕادەی ٦٠ تا ٦٥ لەسەد هاوپەیوەندە لەگەڵ ئاوە ژێر زەوییەکان کە پێویستی بە بەڕێوەبردنیکی بنەڕەتی هەیە. سەرەڕای پیس بوونی چەمەکانی وڵات و بە تایبەت لە سەرەوەبوونی نیتراتی ئاوی ئەم چەمانە یەکێک لە قەیرانە بنەڕەتییەکانە؛ لە پاڵ ئەمەیشدا پەنگاو و زێ گەلێکمان لە وڵاتدا هەیە کە خەریکن وشک دەبن. 
ئەندامی لێژنەی زانستیی بەشی ئەندازیاری ئاوی زانکۆی کوردستان، سەرنجی خستە سەر دواهاتی قەیرانە ناوبراوەکان بەسەر وڵاتدا و بە تایبەت پارێزگای کوردستان. تەپ‌وتۆزەکان، چەشنە جانەوەرییەکان، پێک-بوومەکانی بەرەو تیاچوون، ڕۆچوونی ئاوە ژێر زەوییەکانی قوروە و دێولان، جۆرەکانی شێرپەنجە، کێشە گەدەییەکان، کەمبوونەوەی بەرهەمی نەپاڵێوراوی دەروونی، لە بەشی جووتیاری و زۆر بابەتی دیکە، لە گرنگ-ترین دواهاتەکانی قەیرانی بەشی ئاو لە وڵاتدایە و بە تایبەت پارێزگای کوردستان کە ئەم مامۆستای زانکۆیە لێکی‌دایەوە. دوکتۆر سانی‌خانی بە جەخت خستنەسەر بەڕێوەبردنی بەرنامەگەلێکی هاوبەش بە مەبەستی نووسین و ئامادەکردنی مۆدێلێکی زانستی لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکان وەکوو یەکێک لە ڕێکارە بنەڕەتییەکانی زانی کە دەبێت زیاتر لە جاران گرنگایەتی پێ بدرێت. 
لە کاتێکدا کە قەیرانی ئاو بووەتە پرسێکی تەکنیکی و ڕۆنراو، قەیرانی ئاو پرسێکی کۆمەڵایەتی و سیاسییە. 
لە درێژەدا دوکتۆر ڕەشید ئەحمەدڕەش، ئەندامی گرووپی توێژینەوەیی خوێندنەوە ستراتێژیکەکان و گەشەسەندنی توێژینگەی کوردستان‌ناسی، بە جەخت خستنەسەر بۆچوونی پەڕ دەقی بە سەر پرسی ئاودا، جەختی لایەنی کۆمەڵایەتی پرسی ئاو و ئەو بەشەیان لێکدایەوە. دوکتۆر ئەحمەدڕەش بە هەژمارکردنی تایبەتمەندییەکانی پرسە کۆمەڵایەتییەکانی، بەربڵاوبوون لە ئاستی کۆمەڵگا و خواستی هەمەلایەنە بۆ گۆڕانی پرسی ئاو لە وڵات و پارێزگای کوردستاندا، وەکوو پرسێکی کۆمەڵایەتی ناوبرد «لە حاڵێکدا کە قەیرانی کەم ئاوی پرسێکی تەکنیکی و نێوان دەقییە.» لە ڕوانگەی ئەم مامۆستای زانکۆیە، بەشی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکان سیاسەت‌بەرە. لە درێژەدا بە هێنانینەوەی ئاماژەگەلێکی مێژوویی لەسەر پرسی ئاو لە فەلاتی ئێران و بە تایبەتی بەشی زاگرۆس، بەسەر ئەم خاڵەوە جەختیان کردەوە کە قەیرانی کەم ئاوی بە گشتی پرسێکی مێژوویی لەم جوگرافیایەدا بووە و شارستانییەتی ئەم بەشە بەسەر جووتیاریدا نەبووە؛ پەس لە ئەمڕۆدا قەیرانی کەم ئاوی پرسێکی سەرەکی نییە. ئەندامی لێژنەی زانستیی بەشی کۆمەڵناسیی زانکۆی فەرهەنگیان وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی گەشەسەندن لە ئیراندا، ئاماژەیان کرد بە نەبوونی سیاستی دانراو و کارامەی تایبەت بە بەشی ئاو لە بەرنامەکانیاندا. بە بۆچوونی ئەم مامۆستای زانکۆیە قەیرانی گەشەسەندن لە ئاستێکی گشتیدایە کە گەیشتووەتە بەشی تایبەت بە ئاو و ئەم پرسەی خستووەتە ڕۆژەڤی باس و ئەم پرسەی خاوەن کێشە کردووە؛ پەس چاکسازی لە سیاسەتەکانی گەشەسەندن بە تایبەت بەشی جووتیاری، دەبێتە هۆی لاچوونی زۆرێک لەم قەیرانانەی بەشی ئاو. دوکتۆر ئەحمەدڕەش جەختی خستە سەر گرنگایەتی دەست بەکاربوونی ناوەندگەلێک وەکوو زانکۆ و توێژینگەی کوردستان‌ناسی بۆ بەشی تایبەت و هەمەلایەنە کردنی ئەم بەشە. ڕەخنە لە حوکمڕانی ئاو لە ئێراندا یەکێکە لە ڕێکارە بنەڕەتییەکانی بەڕێوەبەری قەیرانی ئەم بەشەیان ناوبرد. دوکتۆر ئەحمەدڕەش بە ڕەخنەگرتن لە بۆچوونێک لەسەر گەشەسەندنی جووتیاری لە پارێزگادا، جەختی خستە سەر بۆچوونی گەشەی پیشەسازانە و گەشتیاری. 
لە بەرنامەکانی گەشەسەندن و هەروەها تێفکرینی مێژوویی لە ئێراندا و لە بنەڕەتدا، پەیوەندیی نێوان ژینگەی زاگرۆس و پەیوەندیی ئەو لەگەڵ تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی فەرهەنگییەکان، ئەم خاڵانە لە بیرکراوە. 
لە درێژەدا دوکتۆر ئەنوەر موحەمەدی دوکتۆرای کۆمەڵناسیی ئابووری و گەشەسەندن، بە پێشکەش کردنی شرۆڤەیەک لە ئامانج و ئەرکەکانی کارگرووپی خوێندوەکانی گەشەسەندنی بەردەوام و ژینگەی توێژینگەی کوردستان‌ناسی دەری‌بڕی کە لێکدانەوەی بابەتی ژینگەیی و بەتایبەت ئاو، یەکێکە لە بەرنامە بنەڕەتییەکانی ئەم کارگرووپە و بەڕێوەبردنی زنجیرە بەرنامە و سەمپۆزیۆم گەلێک بۆ بەرەو پێش‌بردنی ئامانجەکانی ناوبراو، لە ڕەوتی کار و چالاکییەکانی ئەم توێژینگەدایە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لە درێژەی باسەکەیدا باسێکی مێژوویی و گێتی‌ناسی لەمەڕ کاریگەری دەوروبەر و پێگە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر سووژەی کۆمەڵایەتی، پرسی گەشەسەندنیان بە ژینگەوە گرێداوە. لە ڕوانگەی ئەوەوە لە بەرنامەکانی گەشەسەندن و هەروەها تێفکرینی مێژویی لە ئێراندا، بنەڕەتی پەیوەندی لە نێوان ژینگەی زاگرۆس و پەیوەندی لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵایەتی فەرهەنگی ئەم خەڵکانەیە کە لە بیریان کردوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە هۆی تایبەتمەندییە سروشتییەکانەوە و دەوربەری زگرۆس، گێتی‌ناسی و سیستەمی واتایی ئەم خەڵکانەیش تایبەتمەندییەکی هەیە کە دەبێت گرینگی پێ‌بدرێت. 
بەرپرسی کارگرووپی خوێندنەوەکانی گەشەی بەردەوام و ژینگەی توێژینگەی کوردستان‌ناسی بە جەخت‌کردنە سەر گرینگایەتی دانانی مۆدێلێکی خۆماڵی لە بەشی گەشەسەندنی ژینگە کە بەسەر تایبەتمەندییەکانی ژینگەپارێزی ئەم ناوچەوەیە، پێکهێنانی پەیوەندیی نێوان سیستەمە فیکری و فەرهەنگییەکان بەسەر سەرچەشنەکانی گەشەسەندن بەتایبەت بەشی ئاو یەکێکە لە ڕێکارە بنەڕەتییەکانی گەشەسەندنی ئاو زانی. لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا لە لایەن ئامادەبوانەوە پرسیار و وەڵام بەڕێوەچوو و گۆشەنیگا جیاوازەکانی پرسی ئاو لە پارێزگای کوردستاندا کەوتە بەر باس و ئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچوونەکان.