پوخته
ئه‌زموونی زۆربه‌ی وڵاتانی په‌ره‌سه‌ندوو ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که په‌ره‌سه‌ندنی گه‌شتیاری پێویستییه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌ییه و ده‌بێ له ئاستێکی باڵادا ڕه‌چاو بکرێت. پیشه‌سازیی گه‌شتیاری وه‌کوو پیشه‌سازییه‌کی دینامیک و تایبه‌ت، ئه‌وڕۆکه به‌شێکی سه‌رنجڕاکێشی چالاکییه ئابوورییه‌کانی وڵاتانی په‌ره‌سه‌ندوو و له‌حاڵی په‌ره‌سه‌ندوو له خۆ ده‌گرێت. گه‌شتیاریی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دوو ده‌یه گه‌شه‌یه‌کی خێرای کردووه و ئه‌وڕۆکه خاوه‌نی یه‌کێ له گه‌وره‌ترین و خێراترین گه‌شه‌کانی پیشه‌سازیی جیهانی له‌خۆ گرتووه. پیشه‌سازیی گه‌شتیاری وه‌کوو یه‌کێ له که‌رته سه‌ره‌کییه‌کانی ئابووری له بواری ده‌رامه‌ت و داهاتی دراوه‌وه له زۆربه‌ێ وڵاتاندا ده‌رکه‌وتووه. به‌م پێیه، له ئێران‌دا ده‌وڵه‌ت له ساڵه‌کانی ئه‌خیردا سه‌رنجێکی تایبه‌تی داوه به په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی گه‌شتیاری و له‌م ئاڕاسته‌یه‌دا، میتۆده جیاوازه‌کان به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ناوچه‌کان به‌ڕێوه چووه. هه‌بوونی هانده‌ر و ڕاکێشه‌ره گه‌شتیارییه‌کان وه‌کوو یه‌کێ له بنه‌ماکان و توخمه سه‌ره‌کییه‌کانی پیشه‌سازیی گه‌شتیاری له ته‌نیشت لایهنهکانیتردا دۆخی پێویست بۆ هاوردن و ڕاکێشانی گه‌شتیار ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. یه‌کێ له قۆناغه گرنگه‌کان له ڕه‌وتی پلانداناندا، قۆناغی هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵبژاردنی شیاوترین بژارده له نێوانی بژارده جیاوازه‌کاندایه. له پێوه‌ره پێویسته‌کان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسته‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌شتیاری، ده‌کرێ به پێوه‌ره جیاوازه‌کان وه‌کوو ڕاکێشه‌ره سروشتی، ئابووری، به‌شداریی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌سکرده مرۆییه‌کان و هه‌بوونی ژێرخانه شیاوه‌کان و دیکه‌ێ پێوه‌ره‌کان ئاماژه بدرێت که به‌پێی ئه‌م پێوه‌رانه ده‌توانین شیاوترین بژارده له نێوان بژارده‌کانی به‌رده‌ست هه‌ڵبژێرین.
به سه‌رنجدان به گرنگیی ده‌وری گه‌شتیاری له په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له لایه‌که‌وه و هه‌بوونی پوتانسییه‌له جیاوازه‌کان له دێهاته‌کانی مه‌به‌ستی گه‌شتیاری له پارێزگای کوردستاندا له لایه‌کی دیکه‌وه، کهڵکگرتن له ڕێبازێکی شیاو بۆ پله‌به‌ندیی ناوچه‌کان له پێناوی سه‌رمایه‌دانان له بواری جیاوازه‌وه له‌م ناوچه‌یه وه‌کوو پێویستییه‌کی سه‌ره‌کی ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌م تووێژینه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی ناساندنی توانسته‌کان و پله‌به‌ندیی دێهاته‌کانی مه‌به‌ستی گه‌شتیاری له پارێزگای کوردستان له پێناوی سه‌رمایه‌دانان به‌پێی پێوه‌ره‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌شتیاری ئه‌نجام دراوه. میتۆدی توێژینه‌وه وه‌سفی-شیکارانه‌یه و میتۆدی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌یتاکان کتێبخانه‌یی-به‌ڵگه‌ییه. میتۆدی لێکۆڵینه‌وه، به‌پێی مه‌به‌ستی به‌کارهێنه‌رانه و به‌پێی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌یتا وه‌سفییه‌کان و له جۆری شیکاری هاوگرتووییه. کۆمه‌ڵه‌ی ئاماری له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا گه‌شتیاران، خه‌ڵکی لادێکان، دێیارهکان و ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامی دێهاته‌کانی گه‌شتیاریی پارێزگای کوردستان له‌خۆ ده‌گرێت. به مه‌به‌ستی دیاریکردنی ڕاده‌ی نموونه به که‌ڵکوه‌رگرتن له فۆرمووڵی کۆکران ڕاده‌ی 383 که‌س وه‌کووو نموونه‌ی ئاماری هه‌ڵبژێردران. بۆ ئه‌زموونی پێشگریمانه‌کان له تاقیکاریی ئێسپێرمهن و بۆ ئاستبهندنیی دێهاته گه‌شتیارییه‌کان له میتۆدی تاپسیس که‌ڵک وه‌رگیراوه.
به‌ره‌نجامه‌کانی تاقیکاریی ئێسپیرمهن ده‌ری ده‌خات که هه‌موو پێشگریمانه‌کانی مۆدێلی توێژینه‌وه ڕاستکراوه‌ته‌وه. به وته‌یه‌کی تر، پوتانسییه‌له‌کانی گه‌شتیاری له دێهاته‌کانی مه‌به‌ستی گه‌شتیاریدا له‌سه‌ر داهات، هه‌لی کار، و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی سهقامدار له‌م ناوچه‌یه‌دا کاریگه‌رییه‌کی واتاداری هه‌یه. به سه‌رنجدانی به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م مۆدێله، زۆرترین کاریگه‌ری گه‌شتیاری له‌سه‌ر داهات بووه و که‌مترین کاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی سه‌قامگرتووی ناوچه گۆندییهکان داناوه. هه‌روه‌وها به‌پێی ئاکامه‌کانی به‌رهه‌می پله‌به‌ندیی مۆدێلی تاپسیس، دێهاته‌کانی گه‌شتیاریی پاڵنگان له پله‌ی یه‌که‌مدا ڕاوه‌ستاون و پاش ئه‌وان هه‌ورامانی ته‌خت، بڵبه‌ر و نۆدشه، هه‌جیج، نه‌وسوود، ژیوار، پاوه و سلێن به ڕیزهبهندییهوه له پله‌کانی دواتردا ده‌گیرسێنه‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێی ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئاستبهندی و شیکاریی هه‌ستیاریی مۆدێلی تاپسیس، ڕوون ده‌بێته‌وه دێهاته‌کانی پاڵنگان، بڵبه‌ر و سلێن به ڕیزبه‌ندییه‌وه له پله‌کانی یه‌که‌م تا سێهه‌م ده‌وه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها پله‌به‌ندیی کۆتایی نیشان ئه‌دات که 62 له‌سه‌دی دێهاته‌کانی ئاماژه‌پێدراوی توێژینه‌وه له ئاستی زۆرباش و باش دا جێگایان گرتووه.
جێبەجێکار: دوکتۆر فاتێح حەبیبی
ڕێکەوتی دەستپێک: گەلاوێژی ١٣٩٥
ڕێکەوتی کۆتایی: 1398
فەرماندەر:توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان (هاوبەش لەگەڵ ئیدارەی گەڵاڵەڕێژی و پلاندانانی پارێزگای کوردستان)