بۆ زانیاری زیاتر سەردانی 

لاپەڕەی کۆنووس بکەن. 

پڕۆژەی کۆنووسی کوردستان‌ناسی سەردێڕی پلانێکی توێژینەوەیی بنەڕەتی و بەربڵاوە کە بە مەبەستی گەشە و پەرەپێدانی لێکۆڵینەوەی کوردی لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە دامەزراوە. ئەم گەڵاڵە توێژینەوەییە بەربڵاوە بەنیازە سەرەڕای دروست­کردنی بەستێنێکی شیاو و  پێکهێنانی کەشێکی ڕکابەریی ئاکادێمیک و بەرانبەر بە جەخت­خستنەسەر ئەو بابەتە گرینگە لێکۆڵینەوەییانە و بە پشت­ بەستن بە ئەزموون و متمانەی سەرنووسەران، زنجیرەیەک لە "کۆنووسە" باوەڕپێکراوەکانی خۆی بە زمانە جیاوازەکانی دیکە بڵاوبکاتەوە و  لێرەوە لە ڕێگای پەرەپێدانی توێژینەوەکانی پێوەندیدار بە کۆمەڵگای کوردستان و ڕەهەندە جیاوازەکانی، لە ئاستی جیهانیدا هەنگاو هەڵبنێت. گەڵاڵەی پێشنیاریی کۆنووس لە لایەن لێژنەیەک سەرنووسەری ئیدیتۆرکار و کۆمەڵێک نووسەر کە لە بوارێکی تایبەتی لێکۆڵینەوەی کوردی خاوەنی پسپۆڕیی و شارەزایین ئامادە دەکرێت و لە کۆتاییدا وەکوو کۆمەڵە وتاری زانستی() لە شێوازی کتێبدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. توێژینگەی کوردستان‌ناسی لە چوارچێوەی کاتی دیاریکراودا لە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی کارناسان و پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی تایبەت بە پرۆژەی "کۆنووسی کوردستان‌ناسی" پێشوازی دەکات.

لاپەڕەی کۆنووس