توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانج و پلانه ستراتیژییه‌کانی خۆی و به مه‌به‌ستی که‌ڵک‌وه‌رگرتن له توانای توێژینه‌وه‌یی و زانستیی خۆی؛ هه‌روه‌ها یارمه‌تی بۆ ڕاهێنانی تۆژه‌رانی به‌که‌ڵک و پێویست له ئاستی پارێزگای کوردستان به‌تایبه‌تی و ئێران به‌گشتی، خولی توێژینه‌وه‌یی پۆست‌دوکتۆرا به‌ڕێوه ده‌بات و تۆژه‌ر بۆ ئه‌م پرۆگرامه وه‌رده‌گرێت. توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسی به نیازه له چوارچێوه‌ی پلانی توێژینه‌وه‌یی پۆست‌دوکتۆرای زانکۆی کوردستان، دوو(2) که‌س له نێوان توێژه‌ران و لێکۆڵه‌رانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ولات به‌پێی مه‌رجه ده‌ستنیشانکراوه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی خولی پۆست‌دوکتۆرا وه‌ر بگرێت.
ماوه‌ی خوله‌کانی پۆست‌دوکتۆرای توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسی یه‌ک(1) ساڵ ده‌بێت و تۆژه‌رانی خاوه‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی دوکتۆرای پسپۆڕ له هه‌موو بواره‌کانی خوێندن و به جه‌خت‌کردن له‌سه‌ر بواره‌کانی زانسته مرۆییه‌کان، هه‌روه‌ها پێوه‌ندیدار و به‌ڕاده‌پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ بواری توێژینه‌وه‌ی کوردی(Kurdish studies)، مه‌رجه‌کانی پێویست بۆ به‌شداری له‌خۆ ده‌گرن.
ئاستی ڕیزۆمه‌ی زانستی و چالاکی توێژینه‌وه‌یی لێکۆڵه‌رانی خوازیار و هه‌روه‌ها پەیوه‌ندیداربوونی بابه‌تی نامه‌ی دکتۆرکه‌یان له‌گه‌ڵ بواری مێژوو، زمان، فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگای کوردستان له پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی توێژه‌رانی خولی پۆست‌دوکتۆرای توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان ده‌بێت.
خوازیارانی به‌ڕێزی خاوه‌ن‌مه‌رج ده‌توانن بۆ ئاگاداری له مه‌رجه گشتی و تایبه‌تییه‌کانی به‌شداری‌کردن، سه‌ردانی ئه‌دره‌سی پەیڕەونامه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یی پۆست-دوکتۆرای زانکۆی کوردستان بکه‌ن: