هەوڵێکی نوێ بۆ تۆمارکردنی مێژوویەکی ڕەسەن؛
وتووێژێک لەگەڵ نووسەری زنجیرە کتێبی "پیشەکۆنەکانی شاری سنە"،
فەرەیدوون حسەین‌پەناهی
سازدان و ئامادەکردنی: ئارش مێهرەبان

 

ئا.م: سەرەتا تکایە خۆتان بناسێنن وکورتەیەک لە کار و چالاکییەکانتان باس بکەن.  
 ‌ ف.ح: فه‌ره‌یدوون حسه‌ین‌په‌ناهی، له‌دایک‌بووی 1339 که‌ له ته‌مه‌نه‌ی منداڵیه‌وه چوومه‌ جه‌رگه‌ی پیشه-وکار و داهێنان. له ئاسنگه‌ریه‌وه به شاگردی ده‌سم پێ کردووه و دوای که‌وشدۆزی و به‌نایی، پیشه-ی نه‌جاڕیم هه‌ڵبژاردکه تا ئیسته‌یش نانی تێدا ئه‌خۆم. به باوه‌ر خه‌ڵک و ئه‌و که‌سانەی که ئه‌م‌ناسن، بە سوا بانگم ئه‌که‌ن. بێ‌شک کار و تێکــۆشان له‌بواری پیشه‌سازییه‌وه هانمیدا تا ده‌س به ئه‌م لێکۆڵینه‌وه بکه‌م.  

ئا.م: چ هۆکار و هاندەرێک ئێوەی بەرەو بەستێنی پیشەکۆنەکان ڕاکێشاوە و چۆن حەز وبەهرەی خۆتان لەم بوارەدا بینیوەتەوە؟      

  ف.ح: هه‌ر وه‌ک له یه‌که‌م کتێبی ئاسنگه‌ریدا نووسیـــومه (قسه‌یه‌ک لەگه‌ڵ خوێنه‌ران) بیره‌وه‌رییه تاڵ‌و-شیرینه‌کانی سه‌رده‌می منداڵی و گه‌نجـیم، ئه‌م پرسیاره‌ی له مێشکمدا نه‌خشاندووه که ئاکامی ئه‌و هه‌موو ره‌نجه، ئه‌و پاکی و یه‌کدڵـــــی و لێبردن و خــــۆ به‌که‌مزانینه، هه‌روه‌ها ئه‌و گاڵته‌ و گه‌پ و شۆخی و گۆرانی و قسه‌خۆشانه، ئه‌بێ به چی و چ پە‌یامێکیان بۆ به‌ره‌ی داهاتوو هه‌یه؟ ئه‌م یادگاری‌گه‌له ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه که له به‌ر ته‌وه‌ژمی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ژیان و لافاوی ڕوداوه نه-خوازراوه‌کان، له ناو بچێت و بــکه‌وێته تاریکخانه‌ی فه‌رامۆشی. ئه‌مه هانیدام که تا مه‌زرۆیانه و به روانینێیکی قووڵه‌وه، ده‌س به‌م لێکۆلینه‌وه بکه‌م. 

ئا.م: وەک دەزانین سەرچاوەی پێویست بە تایبەت سەرچاوەی داکیۆمێنتی نووسراوە لە بابەتی پیشەکۆنەکانەوە کەمە، ئێوە چۆن ئەم کەم و کووڕییەتان چارەسەر کردووە؟      

  ف.ح:که‌م‌وکۆرتیم له‌م لیکۆڵینه‌وه له ده‌ورووبه‌ر و پسپۆران و شاره‌زایان، به تایبه‌ت سواکاره به‌جێ‌ماوه-کان کۆ کردوه‌ته‌وه وله هه‌مان حاڵدا خۆم به شاگه‌ردی سه‌رم له زۆربه‌ی ئه‌م پیشانه داوه و شاربه-شار و دێ‌به‌دێی ده‌ورووبــه‌رگه‌ڕام و وه‌کوو ئــــــه‌ده‌بیاتی زاره‌کی ئه‌مانمه تۆمار کردووه و جگه -له‌مانه رێگایکم نه‌دیوه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه مێژووی کاری نه‌ود تا سه‌د ساڵ له‌مه‌وپێشم نووسراوه‌ته‌وه و له به‌شگه‌لێکدا تا سه‌دان ساڵ له‌ مه‌و پێشم دیاری و تۆمار کردووه.

ئا.م: شاڵاوی مۆدێڕنیزاسیۆن و نوێبوونەوە بە تایبەت لە بواری ئابووری و بەرهەمهێنانەوە زۆربەی ئەم پیشەکۆنانەی لە بەستێنی کۆمەڵگادا سڕیەوەتەوە، لە کۆمەڵگای ئێمەدا کە تەوژمی پیشەسازیی نوێ لاواز و ناتەواو بووە ئایا ئەم چەشنە پیشەکۆنانە بەردەوامی خۆیانیان پاراستووە یان کۆتاییان بەسەردا هاتووە؟   

    ف.ح: له یه‌ک‌به‌یه‌ک پێنج کتیبی له چاپ دراوی پێشوودا به ساڵ ئاماژه‌م به سڕێنه‌وه ‌یان گۆڕانکاری له پیشه‌ی باس‌لێکراو هه‌بوه، که به خوێندوه‌ی کتێبه‌کان ئه‌م پرسیاره به جوانی ڕوون ئه-بێته‌وه. به‌ڵام به گشتی ئه‌توانم بڵێم، ئه‌م پیشه ‌نه‌ریت‌گه‌له‌، نیشانه‌گه‌لێ به‌رچاویان لێ نه‌ماوه، مه‌گه‌ر به که‌مێکه‌وه  سه‌نایه‌عی ده‌ســــــی ئه‌ناسرێن. ئه‌ڵبه‌ت باسی کڵاش جیاوازه.‌
ئا.م: ئێوە لەم پێنج بەرهەمەی خۆتان لەسەر پیشە کۆنەکان ئایا تەنیا وەسفی چۆنیەتی و شێوازی ئەم پیشانەتان کردووە یا شرۆڤەی ڕەوتی گۆڕانکاری و هەروەها کارکردە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم پیشانەتان کردووە؛ واتە ئایا هیچ تیۆرییەکی ئابووری یان کۆمەڵناسانەتان کە خوێندنەوەی بارودۆخی ئەم پیشە کۆنانەدا بەکارهێناوە؟  
   ف.ح: سه‌ره‌تا ئه‌بێ بڵێم بانگه‌شه‌ی تیۆری زۆر گه‌وره‌یه‌ و کاری هه‌ر که‌سێک نیه. ئامانجی منیچ ئه‌وه نه‌بووه، چۆنکه ویستوومه له سه‌ره‌تادا زانیارییه‌کان له‌سه‌ر پیشه‌‌ و ته‌نانه‌ت مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌که کۆ بکه‌مه‌وه، به جوانی وه‌سفی که‌م و تا راده‌یەک شرۆڤەی بکه‌م. هه‌ر‌ بۆیه کارکه‌رده کۆمه‌ڵایه‌تـــیه‌کان ره‌نگه له ناوه‌رۆکی ده‌قه‌کاندا به ده‌س بێن.

ئا.م: سەرەکی‌ترین کێشەکانی ئێوە لە لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەم بوارەدا چی بوون؟ 
ف.ح: یه‌که‌م ته‌نگانه‌، کێشه‌ی ئابووریه. دووهه‌م،  هاوکاری‌نه‌کردنی هندێک له شاره‌زایان بۆ وتووێژ یان دانی داکیۆمێنت و ئامرازه‌کان. سێهه‌م لاوازی هاوکاری دامه‌زراوه پێوه‌ندیداره‌کان به‌م کاره‌وه وه-کـوو، زانکۆکـان، ئیداره‌ی میراس‌فه‌رهه‌نگــــــی ته‌نانه‌ت شاره‌وانی و فه‌رمانداری. 

ئا.م: ئەم پیشە کۆنانە تا چەندە تایبەتمەندیی ناوچەی کوردستان و ئەردەڵانیان پێوە دیارە، بۆ نموونە ئایا ئەم پیشانە لە شوێنەکانی‌تر وەکوو ناوچەی تورک‌نشین یان فـارس‌نشین بە هەمان شێوە داهێنانیان و نوێکاریی کوردستانی بوونی پێوە دیارە؟     
 ف.ح: دیاره ئه‌م پیشه‌گه‌له له ته‌واوی جیهانا بوون. به‌ڵام له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانا به‌هۆی نیاز و بارودۆخ، خۆماڵی بوونه‌ته‌وه. بۆ وێنه پیشه‌ی ئاسنگه‌ری له ئه‌رده‌ڵانی کوردستان که‌وتووه‌ته خزمه-تــــی وه‌ر‌زێری و ئاژه‌ڵـــداری. بۆیــه مه‌سه‌ڵێکمان هه‌یه "مێخ کورسان و ناڵ زه‌نگان" یان کڵاش که سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان و ئه‌رده‌ڵان بــووه، په‌ره‌ی سه‌ندوه بۆ ته‌واوی ناوچه‌کانی کورده‌واری، له‌م نمونه‌گه‌له زۆرن. به تایبه‌ت که‌وش زه‌هاوی و هه‌روه‌ها خشڵ و زیوه‌ره‌کان که تایبه‌تمه‌ندیی کوردی تێدا دیاره.

ئا.م: پێتان وایە کارەکەی جەنابتان لەم بوارەوە تەواوە یان جێگای ئەوەی هەیە ئەم بابەتە توێژینەوەییە درێژەی پێ‌بدرێ و لایەنە جۆراوجۆرەکانی بخوێنرێتەوە؟  

     ف.ح: ئه‌م لایه‌نه له چه‌ن بواره‌وه جێگای په‌ره‌پێدانی هه‌یه، یه‌که‌م زۆر پیشه‌ی‌تر هه‌ن یان لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان ته‌واو بووه و نه‌نووسراوه‌ یان مه‌جاڵی لیکۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان نـــــه‌ڕه‌خساوه. چۆن به ڕاستی کاره‌که ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه که به یه‌ک که‌سی جێ‌به‌جێ نابی. دووهه‌م، ئه‌گه‌ر وه‌ک پرۆژیەک چاو له‌م کاره بکەین، زۆر ته‌وه‌ری لێ ئه‌بێته‌وه و هـه‌رکام لیکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تییان پێویسته. وه‌کوو زمانی تکنیکی پیشه‌کان، ئامرازه‌کان و درووسکراوه‌کان و داهێنانه‌کان، هه‌روه‌ها فیلم و داکیۆمێنته‌کان. هه‌ر چه‌ن له‌و بواره‌دا تا رادێک تێکۆشانم بووه. سێهه‌م به بڕوای من ئه‌کرێ دوایی به زانستی‌کردنی بڕێک له ئیده‌کان بگه‌ێنه تئۆریێکی ئابووریی کومه‌ڵایه‌تی.

 

ئا.م:  پڕۆژەکانی داهاتووتان چین و چ بەرنامەیەکتان بۆ تۆکمە‌ترکردن و بە زانستی‌تر کردنی بابەتە نوێیەکان هەیە؟  
    ف.ح:هه‌ندیک له پرۆژه داهاتووه‌کان بریتین له، ئـاسیاو و ئاسیاوانی، دواخـــچیگه‌ری ره‌نگڕێسی، نه-جاری، زین‌و‌به‌رگدۆزی و فره‌ێک‌تر له‌م بابه‌تانه که به داخه‌وه به  بۆن قێران ئابووریه‌وه په‌کیان که-وتووه. به‌ڵام هه‌مان پڕوگرامی ئیسته‌م هه‌یه‌ و به زانستی‌کردنیان.

ئا.م:  چ ناوەند و دەزگایەک لە ڕەوتی کارەکانتاندا یارمەتیدەر بوون و دەوری توێژینگەی کوردستان‌ناسی لەم بابەتەوە چی بووە؟     
   ف.ح:به ته‌نیا توێژینگه‌ی زانستگای کوردستان‌ناسی له بواری داوه‌‌ری، ناساندنی کتێبه‌کان، سازکردنی کۆری په‌ر‌ده‌ڵادان له کتێبه‌کان و له چاپ‌دانیان هاوکاری و یارمه‌تیان داوه.‌
ئا.م: ئێوە بە ئەرک و چالاکی خۆتان کولکسیۆنێک بۆ شت‌ومەک و کەرەستەی پیشەکۆنەکان لە ماڵی خۆتاندا کردەوەتەوە، پێویستیی ئەم جۆرە مۆزەخانانە لە چیدا دەبینن و بەرنامەکانتان بۆ داهاتووی چی دەبێ؟        

   ف.ح:یه‌کێ له ئاواته‌کانم ئه‌وه بووه که به‌ڵگه، وێنه‌ و ئه‌و که‌ره‌ستانه که بۆنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی تیدا هه‌یه، ون نه‌بێ. چۆنکه به راستی به‌شێکن له فه‌رهه‌نگی کورده‌واری. هیوادارم رۆژێ به‌رپرسان شوێنێکی گوونجاو بو ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان بکه‌ن. هه‌ر چه‌ن توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسی پێشنیاری ماڵی خوالێخۆشبوو مسرییان پێم‌داوه، بۆ شوێنی لێکۆڵینه‌وه و مۆزه‌خانه تایبه‌ت به که‌ره‌سته و ئامرازه‌کانی پێشووی کار.

ئا.م:  وەک دوایین قسەی خۆتان ئەگەر بفەرموون؛

   ف.ح: هیوام ئه‌وه‌یه که کار به‌ده‌ستان و به‌رپرسان  ئه‌و به‌لێنه که پێشتر داویانه به جێگه‌ێ بهێنن تاکوو ئه‌م پرۆژه ببێته کارێکی بنه‌ڕه‌تی فره‌لایه‌ن و به‌کۆمه‌ڵ. تا له سایه‌ی هاوکاری و هاودڵیدا بگاته ئه‌نجام.
جێگای ئاماژه‌یه که له‌م لێکۆڵینه‌وه که‌سگه‌لێ یارمه‌تیان داوه‌م که زیاتر له خــۆم ده‌سیان بۆ ئه‌م بواره داچڵه‌کیوه. لێره‌دا سپاس خۆم ئاراسته‌ی هه‌موویان ئه‌که‌م به تایبه‌ت کاکه باقی ره‌وشه‌نی.