توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای جیهان و دواخرانی بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی لێکۆڵینەوەی کوردی بۆ کاتێکی گونجاوتر و بەسەرنجدان بەوەی کە بەردەوامبوونی کاروچالاکیی توێژینەوەیی و زانستی ئەم ناوەندە، پێویستییەکی گرینگە؛ هەستاوە بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی زنجیرە وێبینارێکی تایبەت بە " لێکۆڵینەوەی کوردی" بە ئامادەبوونی خاوەن ڕایان و خوازیارانی ئەو بوارە.
جێی ئاماژەیە کە ئەم وێبینارانە لە ڕێکەوتی 25ی JULY ی 2020ی زاینییەوە دەست پێدەکات و تا 10ی octoberی 2020 بەردەوام دەبێت.
خوازیاران دەتوانن بە مەبەستی بەشداریکردن لەم وێبینارانە، لە ڕۆژانی دیاریکراودا و لە دوو ڕێگای ماڵپەڕی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان و ماڵپەڕی LMS بە نیشانییەکانی خوارەوە بەشداربن.
WebinarLink: meet.uok.ac.ir/ch/ksi
Aparat: https://www.aparat.com/ksi.uok.ac.ir/live