توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانج و پلانه ستراتیژییه‌کانی خۆی و به ‌مه‌به‌ستی که‌ڵک‌وه‌رگرتن له توانای توێژینه‌وه‌یی و زانستیی خۆی؛ هه‌روه‌ها یارمه‌تی بۆ ڕاهێنانی تۆژه‌رانی به‌که‌ڵک و پێویست له ئاستی پارێزگای کوردستان به‌تایبه‌تی و ئێران به‌گشتی، خولی توێژینه‌وه‌یی پۆست‌‌دوکتۆرا ‌به‌ڕێوه‌ ده‌بات و تۆژه‌ر بۆ ئه‌م پرۆگرامه وه‌رده‌گرێت. توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسی به‌ نیازه له چوارچێوه‌ی پلانی توێژینه‌وه‌یی پۆست‌دوکتۆرای زانکۆی کوردستان، دوو(2) که‌س له نێوان توێژه‌ران و لێکۆڵه‌رانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ولات به‌پێی ‌مه‌رجه ده‌ستنیشانکراوه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی خولی پۆست‌دوکتۆرا وه‌ر بگرێت. 
ماوه‌ی خوله‌کانی پۆست‌دوکتۆرای توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسی یه‌ک(1) ساڵ ده‌بێت و تۆژه‌رانی خاوه‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی دوکتۆرای پسپۆڕ له هه‌موو بواره‌کانی خوێندن و به جه‌خت‌کردن له‌سه‌ر بواره‌کانی زانسته مرۆییه‌کان، هه‌روه‌ها پێوه‌ندیدار و به‌ڕاده‌پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ بواری توێژینه‌وه‌ی کوردی(Kurdish studies)، مه‌رجه‌کانی پێویست بۆ به‌شداری له‌خۆ ده‌گرن. هەروەها جێی ئاماژەیە وەرگرتنی ئەم دوو توێژەرەی خولی پۆست دۆکتۆرا بە شێوەیەکی تایبەت بۆ توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان تەرخان کراوە.
ئاستی ڕیزۆمه‌ی زانستی و چالاکی توێژینه‌وه‌یی لێکۆڵه‌رانی خوازیار و هه‌روه‌ها پەیوه‌ندیداربوونی بابه‌تی نامه‌ی دکتۆرکه‌یان له‌گه‌ڵ بواری مێژوو، زمان، فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگای کوردستان له پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی توێژه‌رانی خولی پۆست‌دوکتۆرای توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان ده‌بێت. 
خوازیارانی به‌ڕێزی خاوه‌ن‌مه‌رج ده‌توانن بۆ ئاگاداری له مه‌رجه گشتی و تایبه‌تییه‌کانی به‌شداری‌کردن، سه‌ردانی ئه‌دره‌سی پەیڕەونامه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یی پۆست-دوکتۆرای زانکۆی کوردستان بکه‌ن:  


https://www.uok.ac.ir/jirocms/files/upload/websites/uok/vicechancelleries/vcresearch/!regulations/1398-07/1398-post-doc.pdf