کتێبی «شێوازناسیی شێعری بەرەی یەکەمی موکریان» بە قەڵەمی مامۆستا ئەحمەد چاک نووسەری بەتوانای شاری بۆکان  لە 190 لاپەڕەدا لە لایەن بڵاوکەرەوەی توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان. چاپ و بڵاو کەرایەوە. 

کتێبی «شێوازناسیی شێعری بەرەی یەکەمی موکریان» بە قەڵەمی مامۆستا ئەحمەد چاک نووسەری بەتوانای شاری بۆکان  لە 190 لاپەڕەدا لە لایەن بڵاوکەرەوەی توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان. چاپ و بڵاو کەرایەوە. 
ئەم کتێبە لە پێنج بەشی سەرەکی: پێشەکی، شێوازناسی ئەدەبی، بابەتە شێوازناسییەکانی ئەم توێژینەوە، تایبەتمەندی شێوازناسانەی شێعری شاعیرانی بەرەی یەکەمی موکریان و ئەنجامی لێکۆڵینەوە پێکهاتووە.
بە پێی وتەی نووسەر مێتۆدی نووسینی ئەم کتێبە بە پێی شێوازی کتێبخانەیی داڕێژراوە و زانیارییەکانی ناو ئەم توێژینەوە لە دووتوێی بەڵگە و کتێبەکاندا دۆزراوەتەوە. نووسەر لە داڕشتنی کتێبەکە سەرەتا لە پێشەکیدا باسی پێویستی هەبوونی لێکۆڵینەوە بەمشێوەیە دەکات و هەروەها تیشک دەخاتە سەر زیاتر ناساندنی ناوچەی موکریان لە باری مێژوویی و جوگرافییەوە. لە بەشی دووهەم کە بۆ پێناسەی زاراوەی شێوازناسی تەرخان کراوە تاڕادەیەک باس لە چییەتی شێوازناسی و پێناسەی دەکرێ و قوتابخانەکانی شێوازناسی بە شێوەیەکی گشتی ئاراستە کراون و لە کۆتایی ئەم بەشەدا دوو بەستێنی میژووی ئەدەبی و چەشنەکانی ئەدەبی باسیان لە سەر کراوە. 
بەشی سێهەم بۆ ئەو بابەتە شێوازناسییانەی لە کتێبەکەدا هاتوونەتە بەر باس تەرخان کراوە و ئەم بابەتانە لە خۆوە دەگرێ: ( زمانی شێعری/ قاڵبە شێعرییەکان/ کێشی شێعر/ سەروا/ سەرچاوەی شێعری شاعیرانی بەرەی موکریان و بەرەی تەریقەت). 
لە بەشی چوارەمدا هەوڵ دراوە ئەو بابەتە شێوازناسییانەی کە لە بەشی سێهەم باسیان لە سەر کرابوو لە سەر شاعیرانی ئەم بەرەیە دابەزێ. لەم بەشەدا هەر شاعیرێ بە جیا شەش تایبەتمەندی بۆ باس کراوە؛ سەرەتا کورتەیەک لە ژیانی شاعیرەکە خراوەتە بەر باس و دواتر لە سەر تەمهیدی شێوازی لە شێعری شاعیراندا توێژینەوە کراوە. 
بەشی پێنجەم و کۆتایی کتێبەکەش تەرخان کراوە بۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوکە و ئەو دەسکەوتانەی لە درێژەی لێکۆڵینەوەکە بەدەست هاتوون.