نۆهه‌مین حه‌ڵقه له زنجیره وبینارهکانی توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسی(Opera Minora) به به‌شداری دوکتۆر نه‌هرۆ زاگرۆس یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری زانستی له سه‌ر مژاری "موزیکی کوردی لە ئەرمنستان" به‌ڕێوه چوو. دوکتۆر نه‌هرۆ زاگرۆس ساڵی 2010 دوکتۆرای ئانترۆپۆلۆجی له زانکۆی یۆرکی بریتانیا وه‌رگرتوه و له سه‌ر مووزیکی کوردی به‌گشتی و مووزیکی ئێزدییه‌کان به تایبه‌تی توێژینه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ئه‌نجام داوه. مامۆستا له ده‌سپێکی باسه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان دا به چۆنیه‌تی کۆچکردنی ئێزه‌دییه‌کان له باکووری کوردستانه‌وه بۆ ئه‌رمه‌نستان که له ژێر گوشاری ڕه‌وتی ئایینی باڵاده‌ست به‌ڕێوه‌چووه و هه‌روه‌ها ئه‌م کۆڕه‌وه به‌ناچارییه ده‌وری کوردانی موسڵمانیشی تێدا بووه. دوکتۆر زاگرۆس باسی ئه‌وه‌ی کرد که موزیکی باو لای کوردانی ئه‌رمه‌نستان مووزیکی فۆلکلۆرییه که به کلامێن جمعهتی ناودێر ده‌کردێت واته ده‌نگ و ئاوازی به‌کۆمه‌ڵ و هه‌مه‌کی. کلامێن جمعهتی لای ئێزه‌دییه‌کان دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر چه‌ند به‌شی جیاوازه‌وه که بریتین له کلامێن مێری یان مێرخاس، کلامێن ڕه‌قاسه یان کلامێن داوهتا یان دیلانان، کلامێن ئه‌وینی و ئه‌وینداری، کلامێن لاقردیا یان کلامێن گاڵته‌وگه‌پ و کۆمێدی، کلامێن لوورین یان شین‌گێڕی، کلامێن قه‌ول یان که‌لامی ئایینی، کلامێن به‌یت و مه‌ته‌لۆک، کلامێن زارۆکا، کلامێن بیانی. دوکتۆر زاگرۆس هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان دایه ڕیتمی ده‌ربڕینی ئه‌م جۆره که‌لامانه که هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی مووزیک و گۆرانییه‌کانی نه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاوه‌نی دوو فۆرمی ئازاد و فۆرمی به‌نه‌زم و ڕیتمن. مامۆستا زاگرۆس باسی کانتێکستی ژه‌ندن و ئاخاوتنی ئه‌م کلامانه‌ی به‌م شێوه‌یه هێنایه گۆڕێ که هه‌ر کام له‌م که‌لامانه له دوو به‌ستێنی فۆرماڵ و ئینفۆرماڵدا به‌ڕێوه ده‌چن. واته له کاتی ڕووداوه فۆرماڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا وه‌کوو مردن و تازییه، که‌لامه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌و ڕووداوانه به‌شێوه‌ی فه‌رمی و فۆرماڵ دێنه ده‌ربڕین و هه‌روه‌تر له بۆنه و کۆبوونه‌وه‌ی خۆمانه و نافه‌رمیدا، که‌لامی پێوه‌ندیدار به شێوه‌ی ئاسایی و ناڕه‌سمی دێنه ڕۆژه‌ڤه‌وه. مامۆستا هه‌روه‌ها له نێو باسه‌کانیدا چه‌ند نموونه‌یه‌کی له که‌لام و گۆرانیی ئێزه‌دییه‌کانی ئه‌رمه‌نستانی بۆ به‌رده‌نگه‌کان بڵاو کرده‌وه و شرۆڤه‌ی فۆرم و ناوه‌رۆک و به‌ستێنی ده‌ربڕینی هه‌رکام له‌و که‌لامانه کرد. وبیناری "موزیکی کوردی له ئه‌رمه‌نستان" به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و تێبینیی به‌شداربوانی باسه‌که له لایه‌ن دوکتۆر نه‌هرۆ زاگرۆس و هه‌روه‌ها به کۆڕگێڕیی دوکتۆر به‌هرۆز چه‌مه‌نئارا به‌رپرسی توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان کۆتایی پێهات.