ده‌یه‌مین حه‌ڵقه له زنجیره وبیناره‌کانی توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسی(Opera Minora) به به‌شداری به‌ڕێز مەنسوور بارام‌به‌یگی پسپۆڕ و کارناسی موزیک و مه‌قامی کوردی له سه‌ر مژاری "مۆسیقای ئایینی کوردستان: تەریقەتی قادری" له ڕێکه‌وتی 26ی سیپته‌مبه‌ری 2020 کاتژمێری 21:30 به کاتی کوردستان به‌ڕێوه چوو. به‌ڕێز بارام به‌یگی سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی دایه زیکری ده‌روێشه‌کانی ته‌ریقه‌تی قادری وه‌کوو فۆرمێکی ئاوازی و مووسیقایی که هه‌م زیکرێکی ده‌روونی و قه‌لبییه و هه‌م زمانی و ده‌ربڕێنه‌رانه؛ که تێیدا هه‌بوونی به‌رته‌سکی ئینسان فه‌رامۆش ده‌بێت و ئامێز ده‌کرێته‌وه بۆ ڕاسته‌ڕێگای یادکردنه‌وه و یاده‌وه‌ریی ئه‌سمائوڵا. بارام‌به‌یگی سه‌ره‌تای ته‌ریقه‌تی قادری گه‌ڕانده‌وه بۆ حه‌زره‌تی عه‌لی(دروود و ڕه‌زای خوای لێ بێت) و هه‌روه‌ها وتی ئه‌م ڕه‌وته له سه‌ر ده‌ستی شێخ حه‌سه‌نی به‌سری و شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی په‌ره ده‌ستێنێ و به ناوچه جیاوازه‌کاندا به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی زاگرۆس و کوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه. پێشکه‌ش‌کاری ئه‌م وتاره باسی که‌سایه‌تییه کورده‌کان وه‌کوو شا ئیسماعیلی وه‌لیانی له ئاکرێ و شیخ کاک ئه‌حمه‌دی سلێمانی و هه‌روه‌ها تاڵه‌بانییه‌کانی که‌رکووک کرد که ده‌ورێکی سه‌ره‌کییان له په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌دا به نێو جوگرافیای کوردستاندا گێڕاوه.
بارام‌به‌یگی مووسیقای ئایینی قادرییه‌ی پۆلین کرد به دوو به‌شی ڕیتم و ئاواز و ئامێره هه‌ره گرنگه‌کانی به‌شی ڕیتمی به ده‌ف، ته‌پڵ(زرم و کوت)، تاس و شمشاڵ ناساند. هه‌روه‌ها وتیان: زیکره‌کان له نێو ته‌ریقه‌تدا به دوو شێوه بڕه‌ویان هه‌یه واته زیکری دانیشتن(ته‌لیله) و زیکری قیام. زیکری دانیشتن لائیلاهه ئیله‌ڵا، سبحانەڵا، ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر، ئه‌لحه‌مدولیلا و ئه‌سته‌غفیره‌ڵا ده‌گرێته‌وه. زیکری قیام که گرنگترین زیکره‌کان له‌خۆ ده‌گرێ له ته‌کیه جیاوازه‌کاندا به تاو و تێمپۆی جیاواز ده‌گوترێت ئه‌مه‌ش شوناس و تایبه‌تمه‌ندی جیاواز به‌و ته‌کیه و باره‌گایانه ده‌به‌خشێت. بۆ نموونه له ڕه‌وتی قادریی که‌سنه‌زانیدا ڕیزبه‌ندی و ڕیتمی زیکره‌کان به‌م جۆره‌یه: سه‌ره‌تا حی الله، پاشان زیکری ئیستمداد؛ الله الله، پله‌ی سێهه‌م دائم و دواتر دائیمه‌که خێراتر ده‌کرێت. پاشان زیکری دووهه‌م ده‌ست پێ‌ده‌کات به حی حی حی الله. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م نموونه‌یه له خانه‌قای قادریی تاڵه‌بانیدا به‌راوردی بکه‌ین ده‌بینین حی الله زۆر به خاوی و ئارامی ده‌ست پێ‌ده‌کات. جا له پاشان له حی الله‌ی دووهه‌مه‌وه تیمپۆی الله گوتنه‌که وه‌کوو خانه‌قای که‌سنه‌زانی لێ دێته‌وه. دواتر له پله‌ی سێهه‌م حی‌الله خێراتر ده‌کرێت و به‌پێی ڕیتمی ده‌هه‌شت ده‌چێته پێش که جیاوازه له ڕیمی خانه‌قای که‌سنه‌زانی.
به‌ڕێز بارام‌به‌یاگی له به‌شی ئاوازدا ئاماژه‌ی دایه ئه‌و شاعیرانه که ده‌قه شیعرییه‌کانیان له زیکره‌کاندا ده‌خوێنرێنه‌وه وه‌کوو جه‌نابی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی خالدی، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، ئه‌حمه‌دی کۆڕ، ئه‌مینی شنۆیی، وه‌فایی، نالی که به‌شێکی زۆریان سه‌ر به‌م ته‌ریقه‌ته بوون. مامۆستا بارام‌به‌یگی له درێژه‌دا ئاماژه‌ێ دایه ئه‌و شێعره کوردی و ناکوردیانه که وه‌کوو زیکری ئایینی له ته‌کیه و خانه‌قاکانی قادریدا ده‌خوێندرێن که شیعره کوردییه‌کان هه‌م کێشی عه‌رووزی و هه‌م کێشی بڕگه‌یی ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام له شیعری فارسی و عه‌ره‌بیدا ته‌نیا کێشی عه‌رووزی به‌کار ده‌هێنرێت. مامۆستا بۆ به‌راورد و ئاماژه‌دان به خاڵه جیاوازه‌کانی باسه‌که‌یان چه‌ند نموونه له زیکری ته‌ریقه‌تی قادریی بۆ به‌رده‌نگه‌کان بڵاو کرده‌وه و ڕیتم و ناوه‌رۆکی ئه‌و زیکرانه‌ی لێکدایه‌وه. وبیناری "مووسیقای ئایینی کوردستان: ته‌ریقه‌تی قادری" به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و تێبینیی به‌شداربوانی باسه‌که له لایه‌ن مامۆستا بارام‌به‌یگی و هه‌روه‌ها به کۆڕگێڕیی دوکتۆر به‌هرۆز چه‌مه‌ن‌ئارا به‌رپرسی توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان کۆتایی پێ‌هات.