توێژینگەی کوردستانناسی بە ئامانجی ناسینی تایبەتمەندییەکان و باسکردنی نەوتراوە فەرهەنگییەکانی کوردستان، وەکوو یەکێک لە بەشە فەرهەنگییەکانی کاریگەری ئێران و بەڕێوەبردنی توێژینەوەی بەراوردکاریی بنەڕەتی لە بەشی زمان و وێژە و ئەدەبیاتی فۆلکلۆر و نووسراوەی کوردی و زمانەکانی دیکە، لە ساڵی ١٣٧٩ لە دوای ڕەزامەندی جێگرایەتیی توێژینەوەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە دانانی «گرووپی توێژینەوەیی زمانناسی و ئەدەبیاتی کوردی» دامەزرا. لە ڕاستای گەشەسەندنی چالاکییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژە و شرۆڤەی بابەتی هزری و توێژینەوەیی بنەڕەتی، لە بەشە فەرهەنگییە ناوچەییەکانی توێژینەوە و لە بەشە ستراتێژیکەکان و لە چوارچێوەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبردنی ناوچە کوردنشینەکان، دوو گرووپی توێژینەوەیی «خوێندنەوەکانی مێژوو و فەرهەنگ» و «لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکان و گەشەسەندنی کوردستان»یش دامەزرا و بە پێی ڕەزامەندی شۆرای پەرەپێدانی خوێندنی باڵا ،لە گوڵانی ساڵی ١٣٩٥ لە ناوەندەوە بۆ توێژینگەی کوردستانناسی بەرزکرایەوە. توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە ڕەوتی کار و چالاکی و دامەزراندنی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە بەشی کارناسیی زانکۆدا چالاکییەکی بەرچاو و دەورێکی کارای گێڕاوە. جێی ئاماژەیە کە ئەم توێژینگەیە خاوەنی وەرزنامەیەکی زانستی، لە ژێر ناوی «پژوهشنامه ادبیات کردی»یە کە وەکوو یەکەمین وەرزنامەیەکی زانستی و تایبەت بە زمان و وێژەی کوردی لە ئێراندا بڵاودەکرێتەوە.