لە درێژەی کۆکردنەوە و بە ئەرشیڤ‌کردنی گۆڤارە چاپکراوە کوردییەکان، توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان، کۆی ژمارە چاپکراوەکانی وەرزنامەی "کەشکۆڵ"ی بە ئەرشیڤی گۆڤارەکانی خۆی زیاد کردووە. کەشکۆڵ گۆڤارێکی پسپۆڕیی بەڵگەنامە و دەستنووسی ناوچە کوردنشینەکانە و بە شێوازی دوو وەرزنامەیی دەخرێتە بەر دەستی خوێنەران و توێژەرانی لێکۆڵینەوەی کوردی. توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان بە مەبەستی بەئەرشیڤکردنی ئەم گۆڤارە لە بەشی تایبەت بە خۆیدا، هەوڵی چڕترکردنی ئەم بەشە بە مەبەستی کەڵکوەرگرتنی باشتری خوێنەراو و لێکۆڵەرانی هێژا لەم گۆڤارانە دەدات و لەم ڕێکەوتەوە دەتوانن لەو ناوەندەدا کەڵکیان لێ‌وەربگرن.