بە مەبەستی ئەرشیڤ‌کردنی ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان، توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان لە نوێترین هەوڵی خۆی لەم بوارەدا، 15 ساڵ ئەرشیڤی هەفتەنامە "سیروان"ی بە بەشی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکانی خۆی زیاد کردووە. جێی ئاماژەیە ئەم حەفتەنامەیە لە دوو بەشی فارسی و کوردی پێکهاتووە کە لە بوارەکانی فەرهەنگی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوە. لەم ڕێکەوتەوە خوێنەران و توێژەرانی لێکۆڵینەوە کوردییەکان دەتوانن لەم ناوەندەدا کەڵکی لێوەربگرن.