ئەم بەرنامەیە، کێبڕکێیەکی تایبەت بە زانیاریی گشتییە؛ کە لە لایەن کتێبخانەی توێژینگەی کوردستانناسی و بە مەبەستی ڕێزلێنان لە حەفتەی کتێب و کتێبخوێندنەوە بەڕێوە دەچی. ئامانج لەم کێبڕکێیە بڵاوبوونەوەی زانیاری لەسەر لێکۆڵینەوەی کوردی و هاندانی تاکەکانە بۆ خوێندنەوە و ناسینی سەرچاوەی کوردی.
چۆنیەتی کێبڕکێکە:
1. پرسیارەکان لەسەر ماڵپەڕی توێژینگە و بەشی کتێبخانە دانراون و خوازیاران دەتوانن لەو ڕێگایانەوە پرسیارەکان داگرن.
2. پرسیارەکان لە ڕۆژی ۲۴ی خەزەڵوەر تاکوو 7ی سەرماوەز لەبەر دەستی بەشداربوواندایە و کۆتا کاتی ناردنەوەی وەڵام، کاتژمێر ٢٤ی رۆژی 7ی سەرماوەزە.
3. خوازیاران دەتوانن سەردانی ماڵپەری کتێبخانەی ئەلکترۆنیی توێژینگەی کوردستانناسی library.uok.ac.ir بکەن بۆ دۆزینەوەی وەڵام و ناسینی زیاتری سەرچاوە. جێی ئاماژەیە کتێبەکانی ئەم کتێبخانەیە داناگیرێت، بەڵام بۆ خوێندنەوەی سەرهێل لەبەردەستە.
4. بڕی یەک ملوێن بۆ ئەم پرسیار و وەڵامانە تەرخان کراوە کە بە پێی زۆرترین و درووسترین وەڵام، ۸ کەس خەڵات دەکرێت.
- کەسی یەکەم ۲۰۰ هەزار
-کەسی دووهەم و سێهەم ۱۵۰هەزار
-و کەسی چوارەم تا هەشتەم ۱۰۰ هەزار
5. دیاری کردنی براوەکان، بە پێی زۆرترین وەڵامی درووس دەبێت و ئەگەر ئەو کەسانەی کە وەڵامی درووستیان داوەتەوە لە یەک ئاستدا بن، بە تیر و پشک براوەکان دیاری دەکرێن.
بەشداری بۆ هەموانە و بۆ ناردنی وەڵامەکان دەتوانن لەم ڕێگایانە کەڵک وەربگرن.
واتساپ: 09189774194
تلگرام: 09189774194 - seyedi1982@
ایمیل: hasibe.seyedi@gmail.com
داگرتنی فایلی پرسیارەکان (word)