لە ڕۆژی یەکشەممە 25 و دووشەممە26ی خەزەڵوەر دوو لایڤی ئینستاگرامی لە سەر بارودۆخی چاپ و فرۆشی کتێب لە لایەن کتێبخانەی توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە بەڕێوە دەچێت: 

شەوی یەکشەممە 25ی خەزەڵوەری 1399 کاتژمێر 21:00 لە پەیجی ئینستاگرامی توێژینگەی کوردستان‌ناسی؛ کتێبخانە میوانداری خاتوو سەیران کاردووسیان بەرپرسی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی زانکۆی کوردستان دەبێت و شێوازی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب لە چاپەمەنی زانکۆی کوردستان دەخرێتە بەرباس. هەروەها لە شەوی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری 1399 کاتژمێر 21:00 ؛ کتێبخانە میوانداری خاتوو ژینا مودەڕس گورجی خاوەن و بەرپرسی کتێفرۆشی ژیرا دەکات. لەم دانیشتنەدا بارودۆخی کتێبفرۆشییەکان و کارگەریی ئابووری، فەرهەنگی و تەکنەلۆجیا لەسەر فرۆشی کتێب لە کۆمەڵگادا تاووتوێ دەکرێت. 

                                                                                                                                        

                                                                       https://www.instagram.com/ksi.uok.ac.irinstagram