ئاکامی کۆتایی "کێبڕکێی زانیاری گشتی بە بۆنەی حەفتەی کتێب و کتێب خوێندنەوە" ڕاگەیەندرا. کتێبخانەی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی حەفتەی کتێب و کتێبخوێنی و هەروەها هاندانی تاکەکان بەرەو خوێندنەوە و ناسینی سەرچاوەی کوردی، کێبڕکێیەکی تایبەت بە زانیاریی گشتیی لەسەر لێکۆڵینەوەی کوردی بەڕێوەبرد. ئەم کێبڕکێیە بە ماوەی دوو حەفتە بەردەوام بوو کە خوازیاران و بەشداربووان دەیانتوانی بە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە، لەم کێبڕکێیەدا بەشداربن کە لە کۆتاییدا هەشت کەس لە بەشداربووان توانییان بە وەڵامدانەوەی زۆرترین وەڵامی درووست لەم کێبڕکێیەدا سەرکەوتن بە دەست بێنن . هەموو ئەو کەسانەی وا بەشدارییان کردبوو بەڕاستی لە ئاستێکی باشدا بوون و بە براوە دێنە ئەژمار بەڵام هەروا کە پێشتر چۆنییەتی هەڵسەنگاندنی براوەکان و هەر وەها چەندێتی خەڵاتەکە ڕاگەیەندرا بوو، ئەم چەن کەسەش بەو پێوەرە دیاری کراون. هیوای سەرکەوتنمان هەیە بۆ هەموو خوێنەرێک. بۆ بینینی پرسیارەکان بە جوابی درووستە دەتوانن لێرە کرتە بکەن. براوەکان دەتوانن ڕۆژی دووشەممە 24ی سەرماوەزی 1399 بۆ چۆنیەتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیان پێوەندی بەو شمارەوە بکەن وا پرسیارەکانیان ناردبوو. جێی ئاماژەیە بە هۆی هەڵەبوونی پرسیاری 25، ئەم وەڵامە لە لایەن لێژنەوە وەلا نراوە و کۆی خاڵەکان 49 دەبێت. هەروەها بەو بۆنەی کە هەندێ لەبەشداربووان لە یەک ئاستدا بوون لەلایەن یەکێ لە ئەندامانی لێژنە وەکوو دیاری بڕە پارەیەک تەرخان کراو بۆ ئەوەی ئەوانەی لە یەک ئاستدان وەکوویەک دیاری وەرگرن. ئەم کەسانە بەم پێێە ئامانەن:
1. بەسیر عەلاقەبەند 47
1. ئێحسان مەعرووفی 47
2. ئیبراهیم شادمان 45
3. سەرگوڵ ئارەش 45
3. ئەسمەر موحەمەدئەمینی 45
4. نیان بەرزەنجی 44
5. دڵنیا گوفتاری 44
6. چیمەن باقری 43
7. فەراسەت ڕەزاپوور 43
8. ئومید ئەڵڵامورادی 43
9. سەعدی سەعیدی 43