پژوهشنامە ادبیات کردی"، کە توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان لە سنە خاوەن ئیمتیازیەتی، لە هەڵسەنگاندنی لێژنەی گۆڤارە زانستییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئێران بۆ ساڵی ۱۳۹۹ (۲۰۲۰) توانی ٦٦۵.۵ خاڵ بەدەست‌بهێنێ و بەم شێوەیە پلەی زانستیی گۆڤارەکە بۆ "ب" بەرزکرایەوە.
دوکتۆر بەختیار سەجادی، جێگری سەرنووسەر، ئەو دەستکەوتە پڕبایەخە لە کۆمەڵگای زانستی، بنەماڵەی گەورەی زانکۆی کوردستان و بەتایبەت لە توێژەرانی بواری زمان و ئەدەبی کوردی پیرۆز دەکات. سپاس و پێزانینی هەیە بۆ پشتیوانی و هاودڵیی سەرجەم ستافی گۆڤارەکە، توێژینگەی کوردستان‌ناسی و زانکۆی کوردستان.
"
پژوهشنامە ادبیات کردی" یەکەمین و تاقە گۆڤاری زانستیی دانپێدانراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئێرانە کە تایبەتە بە زمان و ئەدەبی کوردی. هەروەهاش، تاقه گۆڤاری کوردییە کە لە لایەن ناوەندی ISCیەوە متمانەی وەرگرتووە و نوانە کراوە.