دوکتۆر "هەڤاڵ ئەبووبەکر" پارێزگاری سلێمانی لە کردەوەیەکی فەرهەنگیدا، 70 ناونیشان کتێبی بەنرخی پێشکەشی کتێبخانەی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان کرد. رۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی 1400ی هەتاوی بەڕێز کاک فازڵ نوێنەری دوکتۆر "هەڤاڵ ئەبووبەکر" بە هاوڕێیەتی دوکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان سەردانی توێژینگەی کوردستانناسیان کرد و وێڕای گەیاندنی پەیامی دوکتۆر "هەڤاڵ ئەبووبەکر" کتێبەکانیان پێشکەشی کتێبخانەی توێژینگەی کوردستانناسی کرد. دوکتۆر ئۆمید قادرزادە سەرۆکی کوردستانناسیش وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانینی زۆر بەرانبەر ئەو کارە بە نرخە، کرد بۆ پەرەپێدانی هاوکاری زیاتری توێژینەوەیی و فەرهەنگی داواکاری درێژەپێدانی پێوەندی نێوان توێژینگەی کوردستانناسی و پارێزگاری سلێمانی بوو. ئەم کتێبانە بە زمانی کوردی و لە بواری ئەدەبی، مێژویی، فەرهەنگی و بیبلۆگرافیان.