✅بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دووەمین خولی #خەڵاتی_کتێبی_ساڵی_کوردستان و هەڵبژاردنی چوار بەرهەم لە بەرهەمە بڵاوکراوەکانی #توێژینگەی_کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە شاری سەقز.
️ڕۆژی ۳ی گەلاوێژی ۱۳۹۸ لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی نووسەران، شاعیران، مامۆستایان و هۆگرانی کتێب و کتێبخوێنی لە شاری سەقز و لە هۆڵی ڕۆشنبیری ئەم شارە، ڕێزیان گرت لە هەوڵ و تێکۆشانی نووسەران و بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانیان.
جێی ئاماژەیە کە چوار کتێب لە بەرهەمە بڵاوکراوەکانی #توێژینگەی_کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان له بوارەکانی خۆیاندا وەکوو هەڵبژاردە و کتێبی ساڵی ۱۳۹۸ی هەتاوی کوردستان هەڵبژێردران و ڕێزگیرا له نووسەران و خولقێنەرانی ئەم بەرهەمە بە پێزانە.
ئەم کتێبانە بریتین لە:
- خانەهای_قدیمی_سنندج : بەرهەمی بەڕێز دوکتۆر موحەممەدئیبراهیمی زارعی لە بواری هونەر و تەلارسازی
- وشەناسیزمانی کوردی: بەرهەمی بەڕێز سەعید کەرمی لە بواری زمانناسی
- کتێبی پیشەکۆنەکانی شاری سنە بەرهەمی بەڕێز فەرەیدوون حسەینپەناهی لە بواری ڕەخنە و لێکۆڵینەوە، وەکوو هەڵپژاردەکانی ئەم ڕێوڕەسمە بوون کە ڕێزیان لێ گیرا و خەڵات کران.
- کتێبی تحولات گروس در جریان جنگ جهانی اول بەرهەمی بەڕێز موحەممەد_مەریوانی لە بواری مێژوو
هەروەها کتێبی شانامەی کوردی بەڕێز دوکتۆر بێهروز چەمەنئارا سەرۆکی توێژینگەی کوردستانناسی لە بواری ڕەخنە و لێکۆڵینەوە و کتێبی زمان و وێژەی کوردی، بەرهەمی هەریەک لە بەڕێزان، دوکتۆر بەختیار سەجادی سەرۆکی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان و ئەندامی گرووپی توێژینەوەیی زمانناسی و وێژەی کوردیی توێژینگەی کوردستانناسی و بەڕێز مەزهەر ئیبراهیمی لە هەڵبژێردراوەکانی ئەم ڕێوڕەسمە بوون.