وشەی کوردستان بە چاوپۆشی لە واتای جوگرافیا بەرینەکەی کە لە بەشێکی پەیوەست کراو و بەش گەلێکی جیاکراوە پێکهاتووە، بریتییە لە واتایەکی فەرهەنگی و مێژوویی، کە لە مێژوو و جوگرافیا بەرینەکەی خۆیدا شایەتی ڕووداو و کارەسات گەلێکی تاڵ و هەندێ­جاریش شیرین بووە کە بۆ دانیشتوانی، فەرهەنگێکی پڕ لە واتای پێکهێناوە کە لە سۆنگەی هەر تیشکێکی ئەم بلوورە جوانەوە، ڕەنگ و پاراوییەکی تایبەت دەهاوێژێتە ناو چاو و دڵەوە. مۆسیقای جۆراوجۆر و زمانێکی پتەوی ڕێزمانی و زۆربوونی واژەکان بە زاراوەگەلێکی زۆر و جۆراوجۆرەوە و جل و بەرگی جۆراوجۆری ژنان و پیاوان و مێژووی بەرینی، کە بەستەری ڕوودانی کارەسات و ڕووداوگەلێکی زۆربووە و هەروەها بەرینی جوگرافیایی کە بریتیە لە ناوچەی جۆراوجۆری کەش و هەوایی، بەستەرێکی باش و لەباری بۆ توێژەر و لێکۆڵەران لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا پێکهێناوە.

گرووپی توێژینەوەیی مێژوو و فەرهەنگیی کوردستان لە توێژینگەی کوردستان­ناسیدا، پێکهاتووە لە ئەندامانی پسپۆڕی خاوەن ڕای پەیوەندیدار بە بەشی ناسینی مێژوویی و فەرهەنگیەوە، هەوڵدەدات کە بە دروستکردنی بەستەر و هاوئاهەنگی لەگەڵ توێژەرانی دیکە و دامەزراوە ئیداری و زانستییەکان، بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە و پێشکەش کردنیان بە ناوەندە زانستییەکان، بەستەری پێشڤەچوونی مادی و مەعنەوی کۆمەڵگا بڕەخسێنێت.

ئەم گرووپە بە پێی فەرمانی جێگرایەتی توێژینەوەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و کۆمیسیۆنی توێژینەوەیی و تێکنۆلۆژی شۆرای سەرتری پەرەپێدانی فێرکاری باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕێکەوتی ١٣٩٥/٢/٢٥ دامەزرا و ئامانج و بەرنامەکانی بەم شێوەیە داڕشتووە:

  • داڕشتنی میحوەرە خوێندنەوەییەکان و توێژینەوەیی پەیوەندیدار لەگەڵ مێژوو و فەرهەنگیی کوردستان بە پێی پێداویستییەکان و تواناییەکان
  • بەڕۆژتر کردنی سەرچاوە زانستییە پەیوەندیدارەکان (کتێب، گۆڤار، نەرمەواڵە، و هتد...)
  • دۆزینەوەی ئەندامی لێژنەی زانستیی پەیوەندیدار بە گرووپی مێژوو و فەرهەنگیی کوردستان( ناساندنی بەرهەمە چاپکراوەکان لە گرووپدا، ناساندنی توێژەران، بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ڕەخنەیی و ڕاپۆڕتی وتارە پێشکەش کراوەکان لە سێمینارە بەناوبانگەکانی ناوخۆیی و دەرەوە و ...
  • هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ پاراستن و کۆکردنەوەی بەڵگە و دەستنووسەکان، بە هاوکاری کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ

گرووپی مێژوو و فەرهەنگیی کوردستان داوا دەکات لە سەرجەم هۆگران و خوازیارانی توێژینەوە لەمەڕ بابەتی مێژوو و فەرهەنگیی کوردستان و هاوکاری کردنیان و هیوادارە کە بە پەرەپێدانی چلۆنایەتی و چەندایەتی گەڵاڵە توێژینەوەییەکان، هەنگاوێکی باش لە ڕێگای ناسین و بەرزترکردنەوەی کۆمەڵگای خۆی هەڵبگرێت.


▀  ئەندامانی زانستی گرووپ:

عەدنان بەرزنجی                                                                      

دوکتۆر مه‌سعوود بینه‌نده

دوکتۆر بورهان تەفسیری

حەمید حاسڵی

دوکتۆر مەهدی حسەینی

دوکتۆر سەعید خزری

کەژوان زیائەدینی

دوکتۆر خوسرەو سینا

دوکتۆر هووشمەند عەلیزادە

دکتر جمال محمدی

دوکتۆر نەوید نەقشبەندی