ئامانجی ستراتێژیکی گرووپی توێژینەوەیی زمانناسی و ئەدەبیاتی کوردی، بەدیهێنانی بەستێنێکی شیاوە بۆ بەڕێوەبردنی توێژینەوە بنەڕەتییەکان، بەکارهێنەرانە و بنەمایی، لە دوو بەشی ئەدەبیات و زمانناسیدا. ئەو تەوەرانەی بۆ توێژینەوە باسیان لێوە دەکریەت ئەمانەیە، خوێندنەوەی فۆلکلۆری کوردی، خوێندنەوەی زمانناسانە و بن زاراوەناسانەی کوردی(تیۆریک و پۆلێنناسانە)، مێژووی ئەدەبی کوردی و خوێندەوەی نێوان بواری و بەراوردکارانە. توێژینەوە ئەنجامدراوەکان یا لە حاڵەتی ئەنجامدا، لە چوارچێوەی گەڵاڵەی توێژینەوەیی، کتێب، نامیلکە یا کۆڕی پسپۆڕانەدا بڵاو دەبنەوە و دەخرێنە بەردەستی توێژەران و هۆگران. دابین کردنی فەزای وتووێژی زانستی و مێتۆدیک، دابین کردنی بەستێنێکی لەبار بۆ ڕەخنە و لێکۆڵینەوە و هەروەها بردنەسەرەوەی ئاستی وەرگرتنی ڕەخنە، هەوڵ و تەقالا بۆ بەهێزکردنی توێژەران و هۆگرانی بواری توێژینەوە لە ئاراستەی بەهێزکردن و بردنە سەرەوەی ئاستی کوالیتی و مێتۆدناسانەی خوێندنەوەکان، توێژینەوەکانی زمان و ئەدەبی کوردی، ئەمانە تەوەرەکانی پلاندانانی درێژخایەنی گرووپەکەن.
گرووپی توێژینەوەی زمانناسی و ئەدەبی کوردی بە کەڵک وەرگرتن لە ئەندێشە، ڕوانگە و ئەزموونی خاوەن ڕایانی بوارەکانی ئەدەبیات و زمانناسی، لە چوارچێوەی کارگرووپی پسپۆڕانەی فۆلکلۆرناس، بنزاراوەناسی، زمانناسی تیۆریک و وشە ڕۆنان، بەردەوام پێشەنگ بووە و لە چوارچێوەی پاراستن و ڕاگرتنی چەشناوچەشنی زاراوەیی زمانیی وەکوو یەکێک لە گەنجینەکانی پێناسەساز و پێناسەنوێنی ئێران و هەروەها نواندنەوەی دانوستانەکانی ئەدەبیات و هۆکارە فەرهەنگییەکان دێتە ئەژمار. لەم ئاراستەیەشدا توێژینەوە گەلێکی بنەڕەتی و بنەمایی وەکوو پڕۆژەی کۆکردنەوەی فۆلکلۆری کوردی، کێشانی ئەتڵەسی زمانناسی و بنزاراوەناسانە، ئەدەبیاتی منداڵان و دیجیتاڵ کردنی سەرچاوە کتێبخانەییەکانی لە بەرنامە و ڕەوتی کاریی خۆیدا گونجاندووە.
▀ ئەندامانی زانستی گرووپ:
دوکتۆر غوڵام حسەین کەریمی دووستان