کۆمه‌ڵگای ئێرانی هه‌ر له مێژه‌وه به‌پێی هاریکاری و هه‌ره‌وه‌زی دامه‌زراوه. خوێندنه‌وه مێژووییه‌کان پیشانی ئه‌ده‌ن، ئێرانییه‌کان یه‌که‌م نه‌ته‌وه بوون که سه‌رنجیان به سیسته‌می کاری هاوبه‌ش و هه‌ره‌وه‌زیی داوه. هه‌ره‌وه‌زیی نه‌ریتی، که به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕخستنی هاریکاریی هاوبه‌شی گرووپێک له خه‌ڵکانی کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها به ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ژیان و به‌پێی دابونه‌ریتی سه‌رده‌م پێکهاتون، له‌گه‌ڵ ئاکار و ڕه‌وشتی گشتیدا تێکه‌ڵ بوون و خه‌ڵک هێشتا له گه‌ڵ ئه‌م چه‌شنه هه‌ره‌وه‌زییه نهریتیانهدا یه‌کانگیره. تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کی ئه‌م جۆره ههرهوهزییایه ڕێکخراوهبوونه هاوکات له‌گه‌ڵ بێشێوازیدا. هاریکارییه نه‌ریتییه‌کان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌ک له هاریکارییه نانه‌ریتییه‌کان(فۆرماڵ) جیا ده‌کرێنه‌وه. ئه‌م جۆره هاریکارییه له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگا، پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی هه‌یه و به‌پێی ڕێسای نه‌نووسراو هه‌ڵده‌سووڕێت(انصاری، 1377).
هه‌ره‌وه‌زییه نوێکانی ئێران له ساڵی 1304ه پاش په‌سه‌نکردنی یاسای هه‌ره‌وه‌زی، که له یاسای وڵاتانی دیکه وه‌رگیرابوو، بووه خاوه‌ن پێگه‌ی قانوونی. سه‌ره‌ڕای یارمه‌تی و پشتیوانییه حکوومییه‌کان، که‌رتی هه‌ره‌وه‌زیی وڵات ئه‌وه‌نده‌ی که شیاوه، نه‌یتوانیوه ده‌وری سه‌ره‌کیی له په‌ره‌سه‌ندنی وڵات‌دا بگێڕێت و پشکی له پلانه‌کانی په‌ره‌سه‌ندندا له 3 له‌سه‌د سهروووتر نه‌ڕۆشتوه (امینی و دیگران، 1315). ده‌وری هه‌ره‌وه‌زییه‌کان له که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری لادێکان به‌رده‌وام جێی باس و مشت‌ومڕ بووه. ڕه‌خنه‌ی دیکه ئه‌مه‌یه که له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م زۆربه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان به‌ڕاستی هه‌ره‌وه‌زی نین، به‌ڵکوو لێکچووه هه‌ره‌وه‌زین که له لایه‌ن دامه‌زراوه حکوومییه‌کانه‌وه له‌سه‌ره‌وه داده‌سه‌پێت و هه‌وڵێک که بۆ خۆسهرکردنی ئه‌م هه‌ره‌وه‌زانه که به پاڵپشتیی حکوومه‌ته‌وه پێکهاتوون، به‌گشتی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه(کرمی و دیگران، 1314).
لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کانی تایبه‌ت به هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی لادێ و گونده‌کان له دوو بواردا خاوه‌نی گرنگییه: یه‌که‌م به پێی یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژێربه‌شی به‌ندی 44، به هه‌ره‌وه‌زی وه‌کوو یه‌کێ له بنه‌ماکانی سه‌ره‌کیی ئابووریی وڵات سه‌رنجی تایبه‌تی دراوه، به‌تایبه‌ت له ساڵه‌کانی ئه‌خیردا هه‌وڵی به‌ربڵاو که‌وتۆته گه‌ڕ تاکوو پێویستیی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م به‌ستێنه و ده‌وریی سه‌ره‌کیی له به‌رهه‌مهێنانی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوته‌ریب له گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووریدا سه‌رنجی تایبه‌تی پێ بدرێت.
دووهه‌م ئه‌وه‌ی که هه‌ره‌وه‌زییه‌کان هاوشێوه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری لادێ و گونده‌کان، که مژاری تایبه‌تیی ئێمه له‌م توێژینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌کێ له کارامه‌ترین به‌شه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌می کشتوکاڵن که به‌شێکی به‌رچاوی به‌رهه‌مهێنه‌ران له شوێنه جیاوازه‌کانی وڵات‌دا تێوه‌ی گلاون. که‌وایه، ئه‌م هه‌ره‌وه‌زییانه کاتێک ده‌بن به که‌ره‌سه‌یه‌کی کاریگه‌ر له بواری په‌ره‌پێدانی گوند و لادێکان، که هاریکاری و به‌شداریی خه‌ڵکانی ئه‌وێ له‌خۆ بگرن و هه‌ره‌وه‌زیی وه‌کوو به‌شێکی پێویست له سیاسه‌ته‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی لادێ و هاوپێوه‌ند له‌گه‌ڵ پلاندانانی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌چاو بکرێت. مه‌به‌ستی ئه‌م توێژینه‌وه خه‌سارناسیی هه‌ره‌وه‌زییه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی گوند و لادێکان له پارێزگای کوردستان و ناسینی به‌ربه‌سته‌کانی ئه‌و بواره‌یه، تاکوو به پێشنیارکردنی رێکاره زانستییه شیاوه‌کان، بتوانرێ هیوادارییهک بۆ ده‌وری سه‌ره‌کیی ئه‌وانه له په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا خۆجێیه‌کان بێته ئاراوه.

بەڕێوبەر : دوکتۆر حوسەینی دانشمێهر
کاتی دەسپێکردن : ئاگۆستی 2016
کاتی کۆتایی: مارس 2019
کارفرما: پژوهشکده کردستان شناسی دانشگاه کردستان (مشترک با سازمان مدیریت و برنامهریزی استان کردستان)