ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە سەر پەیکەری شاعیری گەورەی کورد مامۆستا نالی
ئەم پەیکەرە بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونی پەیکەرتاشی ناودار کورد، مامۆستا هادی زیائەدینییەوە لە بەر ئەیوانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان و بەرانبەر بە کۆلێژی زمان و ئەدەبیاتی زانکۆی کوردستان دانراوە و لە ڕیوڕەسمێکدا بە شێوەیەکی شکۆدار، پەردەی لە سەر لادرا.
جێی ئاماژەیە کە نالی یەکێکە لە شاعیرە گەورە و هەرە دیارەکانی کورد لە ساڵەکانی 1256 - 1179 ژیاوە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی بابانە.