پوختە:
مۆدێڕنیته و پێکهربهندییه چهندڕهههندییهکانی له کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژئاوا، زۆرتر به نێوهنجێتی کۆلۆنیالیزمه‌وه پێکهاتوه. «مۆدێڕنیته‌ی کۆلۆنیالیستی، جیهانی له‌پێش یه‌کتا و یه‌کگرتووی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی به‌ره‌وڕووی تێکدان و پارچه‌پارچه‌بوون کردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پێکهربهندییهکی دووباره‌ی لێ ساز داوه.»(شولتسه،١٣٨٩). کرۆکی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م هاوبه‌ندییه نوێیه، داڕووخانی میکانیزمه سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه پێشمۆدێڕنه‌کان و داهاتنی میکانیزمێکی مۆدێڕن به ناوه‌ندێتی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه بوو(اتابکی، ١٣٩١). ئه‌م بابه‌ته جیهانبینییه‌کی نوێی دوابه‌دوای خۆیدا هێنا که پێشتر لایه‌نه مادییه‌که‌ی له گۆڕانکاری و ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی «مۆدێڕنیزاسیۆنی سه‌ره‌ڕۆیانه[1]»ی کۆمه‌ڵگا ناڕۆژههڵاتییهکاندا-به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست- پێکهاتبوو. مۆدێڕنیته له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا «سێ ڕه‌وتی سه‌ره‌کیی تیۆریی سیاسی به‌دیهێنابوو: نه‌ته‌وه‌خوازی، پارێزکاریی لیبێراڵ و سوسیالیزم که له کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کانیشدا ده‌رکه‌وته‌یان نواندبوو»(شولتسه،١٣٨٩: ٥٣).
به ده‌ربڕینێکی تر، ڕووناکبیران و ڕه‌وته ڕووناکبیرییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی دیالێکتیکی هه‌م به‌رامه‌ی مۆدێڕنیته له کۆمه‌ڵگا ناڕۆژئاواییه‌کان بوون و هه‌م پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ڕه‌هه‌نده‌کان و فۆرمه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه هێنایه کایه‌وه و به‌پێی «چه‌ندزمانیی مۆدێڕنیته»[2] وهریانگێڕایهوه و پرسیاری سه‌ره‌کیی خۆیان له‌ده‌وری ئه‌وه‌دا پێکهێنا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه قوتابخانه و تیۆرییه سیاسییه‌کان، پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تازهداهاتوویی به‌رهه‌می فۆرمی ئه‌م ئه‌زموونه به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدانی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌کانی به‌تایبه‌ت توێژی ڕووناکبیران و چاکخوازانی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌دیهێنا که جیاواز له دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه ههبووندارهکان، میکانیزمی ئه‌م ئه‌زموونه تازاداهاتووهی ده‌خسته ژێر تیشکی تێڕامان و باس و لێکدانه‌وه‌ی خۆی(وحدت،١٣٩٣: مقدمه). به‌پێی ئه‌م گریمانه سه‌ره‌کییه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ڕوانینێک له‌سه‌ر به‌ستێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وت و کۆمه‌ڵه ڕۆشنبیرییه‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردیی پاش داڕووخانی شانشین و میرنشینه کوردییه‌کان، له به‌ستێنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیمپراتووریای عوسمانی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا، ده‌په‌ڕژێته سه‌ر شیکاریی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی گوتاری پێکهاتووی کۆمه‌ڵه کوردییه ڕووناکبیرییه‌کان و هه‌روه‌ها پرسیاری سه‌ره‌کیی ئه‌وان له ڕووخساره‌کانی ئه‌م ئه‌زموونه نوێیه ده‌خاته ڕۆژه‌ڤه‌وه.
له ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه، به‌شێکی گرنگ له کۆمه‌ڵگا ناڕۆژئاواییهکانی تورکیای ئه‌وڕۆیه که له سه‌ره‌تای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆی له‌هه‌مبه‌ر مۆدێڕیته به‌پێی فۆرمی سیاسی-ئیداری ئیمپراتووریای عوسمانی به‌ڕێوه ده‌چوو. ئه‌م ئێمپراتووریایه له ئه‌و ئێمارهت، شانشین و حکوومه‌ته خۆجێیانه پێکهاتبوو که به‌پێی فرهپاژیی فه‌رهه‌نگی-سیاسی پێکه‌وه گرێ درابوون(شولتسه،١٣٨٩). ساتی پێکهاته‌یی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه له‌گه‌ڵ مۆدێڕنیته بوو به هۆی تێکچوونی به‌ره‌به‌ره‌ی ویلایه‌ته خۆجێیه‌کان و چه‌قبه‌ستوویی سیاسی-ئیداریی، که هه‌موو میرنشینه‌کان له ده‌یه‌کانی 1830 تا 1870 سه‌رکوت کران و سڕدرانه‌وه. سیاسه‌ته سانتڕاڵیستییهکان له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا به‌گشتی به‌پێی چاکسازی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بوو له پێکهاته‌ی نیزامی و بۆرۆکراتیکدا که له ئه‌ده‌بی سیاسی-مێژوویی‌دا به «سه‌رده‌می ته‌نزیمات» ناودێر کراوه(اینالجیق و اوغلو،١٣٩١). پێش له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له قۆناغی پێشمۆدێڕندا، پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی به‌پێی چه‌شنێک «شوناسی ئیمپراتووری» بوو که لۆژیکی «یه‌کێتی له فرهپاژیدا و فره‌پاژی له یه‌کێتیدا»یان پێکهێنا بوو(بڕوانن بۆ. توفیق،١٣٨٥). پاشهاتی داڕووخانی چهندێتیخوازیی فه‌رهه‌نگی بهرئاماژه و پاشتر سه‌رهه‌ڵدانی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی بۆ میرنشینه‌کانی ناوه‌وه‌ی ئێمپراتووریا، کۆتایی هاتنی ده‌وری سه‌ربه‌خۆی سیاس-ئیداری ئه‌وانی به دواوه بوو. به‌ده‌ربڕینێکی تر، مۆدێڕنیزاسیۆن له لایه‌که‌وه سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ئه‌م ئیمارات و شانشینانه(به‌تایبه‌ت ئیماراتی کوردی)ی برده ژێر پرسیاره‌وه و له لایه‌کی تره‌وه، گۆڕانکارییه چه‌ندڕه‌هه‌ندییه ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی به‌رهه‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا(ئه‌ورووپا)، پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیی به‌ره‌به‌ره تووشی گۆڕان کرد.