بەڕێوەبەرانی کارگێڕیی توێژینگە: 

بەڕێز دوکتۆر مەسعوود بینەنەدە

(m.binandeh@uok.ac.ir ) 

خانم دوکتۆر سومەیە قوربانی

(h.qurbani@gmail.com) 

بانگهێشتی هاوکارکردنی هەڵەگران پڕۆژەی نووسینی زنجیرەی مەزنی "کۆنووسی کوردستان‌ناسی" توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان
کۆنووس:
"کۆنووسی کوردستان‌ناسی" سەردێڕی گەورەی پڕۆژەیەکی لێکۆڵینەوەیی توێژینگەی کوردستان-ناسییە کە بە مەبەستی ئاراستەکردنی پڕۆژە و بەرهەمەکان، بەهێزترکردنی ژێرخانی نێوان‌بەشیی لێکۆڵینەوە کوردییەکان و هەروەها بەهێزترکردنی چۆنیەتی و چەندایەتیی بەرهەم و سەرچاوەی زانستی و فێرکاری، بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی گشتیی خاوەن‌ڕایانی بەشە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوە کوردییەکان، لە فرمانی توێژینگەی کوردستان‌ناسیدایە.
ئەم پڕۆژە گەورە لێکۆڵینەوەیە بەنیازە سەرەڕای دروست‌کردنی بەستێنێکی شیاو و  پێکهێنانی کەشێکی ڕکابەریی ئاکادێمیک و بەرانبەر بە جەخت‌خستنەسەر ئەو بابەتە گرینگە لێکۆڵینەوەییانە و بە پشت‌ بەستن بە ئەزموون و متمانەی سەرنووسەران، زنجیرەیەک لە "کۆنووسە" باوەڕپێکراوەکانی خۆی بە زمانە جیاوازەکانی دیکە بڵاوبکاتەوە و لە ئاستی جیهانیدا خۆی پیشان بدات. 
بنەمای ئەم پڕۆژە گەورە و بنەڕەتییە گرێدراوی ڕۆڵی چالاکانەی سەرنووسەرانی ئیدیتۆرکارە. سەرنووسەران وێڕای دیزاین و شرۆڤەی پڕۆژە پێشنیارەکانیان، دەستەی نووسەران دەناسێنن و سەرپەرشتیارییان دەکەن.  دەستەی نووسەران بریتین لە لانیکەم ٢٠ کەس و بە زۆری ٣٥ کەس لە لێکۆڵەران و توێژەرانی خاوەن ئەزموون. سەرنووسەران بە شێوازی بەردەوام و ڕێک‌وپێک ڕاپۆڕتی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆژە لێکۆڵینەوەییەکانی خۆیان ڕادەستی ئیدیتۆرکارانی سەرپەرشتیار و شۆرای باڵای ڕاوێژکارانی پڕۆژەکە دەکەن. 
پێشنیاری نووسینی هەر کۆنووسێک لەلایەن یەک یا چەند سەرنووسەری ئیدیتۆرکارەوە وەکوو بەرپرس/بەرپرسە ستراتێژیکەکانی پڕۆژەکە ئامادە دەکریەت. 
پێویستە سەرنووسەرانی ئیدیتۆرکار لە پڕۆژە‌-پێشنیارەکەی خۆیاندا وێڕای پرۆژەکە، پێش‌زەمینەی لێکۆڵینەوەیی بابەت، گرینگایەتی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارەکە، وردەکاری و پێرستی بابەتەکان و سەرچاوەی بەرهەمە لێکۆڵینەوەییەکانی خۆی لەگەڵ ناوی تەواوی نووسەرانی پێش‌بینی‌کراو- کە لێرەدا وەکوو دەستەی نووسەران ناو دەبرێن- بە شێوازێکی وردەکارانە دیاری بکەن. 
پێوەرەکان:
شۆرای باڵای توێژینگەی کوردستان‌ناسی پڕۆژە پێشنیارکراوەکان بە پێی چوار بنەمای بنەڕەتی لێکدەداتەوە:
1-    ئاسۆی گشتیی پڕۆژە؛
پڕۆژەی پێشنیارکراو دەبێت تێگەیشتنێکی ڕوونی بە نیسبەت سەرچاوەکان، نووسەران و گرینگایەتیی هەر یەک لەوانە لە پەیوەندیی لەگەڵ سەردێڕی پڕۆژە پێشنیارکراوەکەدا هەبێت، بە جۆرێک کە بۆ ئەندامانی کومیتەی هەڵبژاردنی سەرنووسەران، داوەران و نووسەرانی پێش‌بینی‌کراو، بە سادەیی تێگەیشتنێک بەدەستەوە بدا. پێویستە پڕۆژەکە ئاماژە بە خاڵی بەهێز و لاواز، دژوارییەکان و ڕێکارەکانی پڕۆژەکە لە بەشی لێکۆڵینەوەیی تایبەتی خۆیدا بدات. 
2-    پیشاندانی بەربڵاوی و هاوسەنگی لە بەشی لێکۆڵینەوەییدا؛
پێویستە کە پڕۆژە و سەرنووسەرانی، بەربڵاوی و هاوسەنگیی بەش و میتۆدەکانیان بە پێی ڕوانینێکی بەربڵاو و نێوان‌بەشی لە لێکۆڵینەوە کوردییەکاندا پیشان بدەن. پێویستە سەرنووسەران بە شێوازێکی ڕوون، بەربڵاویی بابەتەکە بە پشت‌بەستن بە کورسییەکان و پسپۆڕییە زانستییەکانی بەردەست، پێویستییەکانی ڕۆژی ئاکادێمیای کوردی دیاری بکەن. لێژنەی باڵا چاوەڕوان دەکات پڕۆژەکان بە پێی بنەمای میتۆدۆلۆژیی قەبووڵ‌کراوی کۆی لێکۆڵەران نووسرابێت و ئاماژەکانی پلۆڕیاڵیزم، لێکۆڵینەوەی نێوان‌بەشی، کەڵک وەرگرتن لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی دیکەی خاوەن ڕایان لە پڕۆژەکەدا ببینرێت. بە هۆی بەربڵاویی لێکۆڵینەوەی کوردی و بەربڵاویی جوگرافی، بایەخی سەرەکی دەدرێتە پڕۆژەی ئەو دەستەی نووسەرانە کە پێکهاتەی گرووپەکەیان لە ئەندامی نێونەتەوەیی پێک هاتبێت. 
3-    ئەزموونی سەرنووسەری و بەڕێوەبەری
ئەندامانی دەستەی نووسەران دەبێت ئاگاداری باڵاترین ستانداردەکانی هەڵسەنگاندنی زانستی و بڵاوکراوە (نووسەری وتار لە گۆڤارە زانستییەکان و کتێب)بن. سەرنووسەری ئیدیتۆرکاری پڕۆژەکە پێویستە ئەزموونی بەڕێوەبەریی تەواوی بۆ جێبەجێکاری، ساماندان و پەیوەندییەکی شیاو هەبێت. 

4-    بەرنامەڕێژی و ڕێکخستنی کاریگەر؛
پڕۆژەی پێشنیارکراو پێویستە هەڵگری بەرنامەڕێژییەکی دیاریکراو و لۆژیکی بێت، بە جۆرێک کە دەوری هەر یەک لە دەستەی نووسەران لە پەیوەندیی لەگەڵ ئەندامانی دیکە لە سۆنگەی کات و بەڕێوەبردنەوە دیاری کرابێت. پڕۆژەکە دەتوانێت بێجگە لە مافی نووسەر، بە شێوازێکی دیاریکراو خەرجە لاوەکییەکان دیاری بکات. توێژینگەی کوردستان‌ناسی بە هەریەک لە ئێدیتۆرکاران و نووسەرانی سەرچاوەکان، بڕە پارەیەکی ڕیاڵی پێشکەش دەکات. 

بەڵگە پێویستەکان:
پێویستە سەرنووسەران لەگەڵ پڕۆژە پێشنیارکراوەکەیان کورتەیەک لە ژیاننامە و ڕێزۆمەی تەواوی خۆیان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی نووسەران هاوپێچ بکەن. 

چۆنیەتیی هەڵبژاردن:

لێژنەی باڵا"کە لە لایەن دوکتۆر بێهرووز چەمەن‌ئارا، سەرۆکی توێژینگەی کوردستان‌ناسی (b.chamanara@uok.ac.ir) بەڕێوەبەری دەکریەت، پێکهاتووە لە ئەندامانی حوقووقی و ڕاستەقینە کە بریتین لە : دوکتۆر حوسەین دانش‌مێهر، توێژینگەی کوردستان‌ناسی (h.daneshmehr@uok.ac.ir) 
دوکتۆر کەیوان بولەندهێمەتان، توێژینگەی کوردستان‌ناسی (k.bolandhematan@uok.ac.ir) دوکتۆر زانیار نەقشبەندی، توێژینگەی کوردستان‌ناسی (uok.ac.ir@z.nagshbandi )
دوکتۆر شارام کەبوودوەندپوور، توێژینگەی کوردستان‌ناسی (kaboudvandpour@uok.ac.ir ) 
دوکتۆر غوڵامحوسێن کەریمی‌دووستان، زانکۆی تاران (gh5karimi@ut.ac.ir)
دوکتۆر ئامرتاهیر ئەحمەد، زانکۆی سووربۆن
دوکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی، زانکۆی کارڵتۆن
دوکتۆر نەهرۆ زاگرۆس، زانکۆی سۆران
خوازیارانێک کە پێویستیی زیاتریان بە زانیاریی هەبێت، دەتوانن لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارگێڕیی توێژینگە؛
بەڕێز دوکتۆر مەسعوود بینەنەدە (m.binandeh@uok.ac.ir ) 
و
خانم دوکتۆر سومەیە قوربانی (h.qurbani@gmail.com) لە پەیوەندیدا بن. 
تکایە پڕۆژە پێشنیارەکانتان بە شێوازی ئەلکترۆنی بنێرن بۆ بەڕێز دوکتۆر بێهرووز چەمەن‌ئارا (b.chamanara@uok.ac.ir). 
دوایین مۆلەتی ناردنی پڕۆژە پێشنیارەکانتان ڕۆژی یەکی ژوئەنی ٢٠٢٠ و وەڵامی پڕۆژەکانی دوای ئەو ڕێکەوتە نادرێتەوە.